کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٦٨. دەیڵێم سرودی سەربەست بوون

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەگەر کوڕەکە ئازادی کردن، ئەوا بە ڕاستی ئازاد دەبن.یۆحەنا ٨‏:‏٣٦

دەیڵێم سرودی سەربەست بوون

ڕزگاریم لە بن دەست بوون

شادی یەکجاری دەروون

عیسا کردمی ڕزگار

عیسا کردمی ڕزگار،

عیسا کردمی ڕزگار

لە کۆیلایەتی شەیتان،

عیسا کردمی ڕزگار

کۆڵ گران و دڵ خەمبار

شاد بوو دڵ و سوکی کرد بار

بە گیانی کردمی ناسیار

عیسا کردمی ڕزگار

مردبووم ڕیسوا و گونهبار

ئێستا ئەژیم پایەدار

شاو کاهین و توانادار

عیسا کردمی ڕزگار

Be latînî (بە لاتینی)

Deyĺêm srudî serbest bûn

Řizgarîm le bin dest bûn

Şadî yekcarî derûn

'Îsa kirdmî řizgar

'Îsa kirdmî řizgar

'Îsa kirdmî řizgar,

Le koylayetî şeytan

'Îsa kirdmî řizgar.

Koĺ gran û diĺ xembar

Şad bû diĺ û sukî kird bar

Be giyanî kirdmî nasiyar

'Îsa kirdmî řizgar

Mirdbûm řîswa û gunhbar

Êsta ejîm payedar

Şa û kahîn û twanadar

'Îsa kirdmî řizgar

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.