کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٧. ئەی باوکمان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
«بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت،مەتا ٦‏:‏٩

ئەی باوکمان نەم ئەزانی چۆن تەمەنم تێپەڕ ئەبوو

بێ ئەوەی بزانم کە تۆ باوکی منی

بەڵام ئێستا من کوڕتم بەخۆشەویستیت ئاگادارمی

چیتر ئەمن ناترسم چونکە بەڕاستەم دەگریت

پیرۆزت دەکەم دەنگم بەرز دەکەم

هەتا هەتایە من بۆ تۆم هەتا هەتایە

٢

Be latînî (بە لاتینی)

Eyi bawkman nem ezanî çon temenim têpeŕ ebû

Bê eweyi bizanim ke to bawkî minî

Beĺam êsta min kuŕitim be xoşewîstît agadarmî

Çîtir emin natirsim çunke be ŕastem degrît

Pîrozit dekem dengim beriz dekem

Heta hetaye min bo tom heta hetaye

2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.