کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٨. ئەی خوایە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟زەبوور ٢٧‏:‏١

ئەی خوایە، ئەی خوایە، تۆ ڕووناکی منی

هەر کەسێ تۆ بناسێ ژیانی هەیە

تۆ ڕێگای ڕاستی و ژیان بە ئێمە دەبەخشی

تۆ شێوەی ژیانمی تۆ لەبەر من مردی

تۆ لەبەر من مردی ئەی ڕۆڵەی خودا

من ئەمڕۆ لەدایک بووم، من لەمڕۆ ڕزگارم بوو

عیسا منت ڕزگار کرد لە شەیتان

عیسا تۆ ڕۆحی منی، من هەر بە تەمای تۆم

وەرە ئەی مەڕی خودا، وەرە قوربانی خودا

وەرە ئەی ڕێگای خودا عیسا تۆم دەوێ

Be latînî (بە لاتینی)

Eyi xwaye, eyi xwaye, to řûnakî minî

Her kesê to binasê jiyanî heye

To řêgayi řastî û jiyan be ême debexşî

To şêweyi jiyanmî, to leber min mirdî

To leber min mirdî, eyi řoĺeyi xuda

Min emřo ledayk bûm, min lemřo řizgarim bû

'Îsa minit řizgar kird le şeytan

'Îsa to řoḣî minî, min her be temayi tom

Were eyi meřî xuda, were qurbanî xuda

Were eyi řêgayi xuda 'Îsa tom dewê

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.