کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٧٩. (سرودی ئازادی ئەلێم / رزگار بووم لە کۆیلایەتی

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
گەر رۆلە ئازادی کردن، ئەوا بەراستی ئازاد دەبن!یۆحەننا ٨‏:‏٣٦

(سرودی ئازادی ئەلێم / رزگار بووم لە کۆیلایەتی

عیسا ئازادی کردم / ژیانی تا هەتایەی پێ بەخشیم) ٢

عیسا ئازادی کردم / عیسا رزگاری کردم

لە کۆیلایەتی بەدکار / عیسا ئازادی کردم

(گومڕا وێل وماندوو بووم / لەم جیهانە بێ رووناکی بووم

تا ئەو رۆژەی راستیم ناسی / راستی ئازادی کردم) ٢

(بەخوێنی عیسا من بەخشرام / دلم دەسپێرم لەگەل گیان

بەدەستی ئازیز کە ئەلێ / سزا نەما ئەی رۆلە گیان) ٢

(دوای رزگاری وباوەڕ هێنان / دێمە ناو لاشەی یەزدان

وەکو بەردێکی زیندوو / هەلدەستمەوە لە رۆژی نەمران) ٢

(بارگران وماندوو بووم / دل زامدار وتێنوو بووم

رۆحی پیرۆزم وەرگرت / بووم بە رووباری ئاوی زیندوو) ٢

(مردوو وتاوانبار زیندوو کرام / کەم وبێ پایە بەرز کرام

کرام بەکاهین وپادشاه / و بەهۆی عیساوە رزگار کرام) ٢

Be latînî (بە لاتینی)

(Sirûdî azadî elêm / řizgar bûm le koylayetî

'Îsa azadî kirdim / jiyanî ta hetayeyi pê bexşîm) 2

'Îsa azadî kirdim / 'Îsa řizgarî kirdim

Le koylayetî bedkar / 'Îsa azadî kirdim

(Gumŕa wêl û mandû bûm / lem cîhane bê řûnakî bûm

Ta ew řojeyi řastîm nasî / řastî azadî kirdim) 2

(Bexwênî 'Îsa min bexşiram / dilim desipêrim legel giyan

Bedestî 'Ezîz ke elê / siza nema eyi řoĺe giyan) 2

(Dwayi řizgarî û baweŕ hênan / dême naw laşeyi Yezdan

Weku berdêkî zîndû / heldestimewe le řojî nemran) 2

(Bargiran û mandû bûm / dil zamdar û tênû bûm

Řoḣî pîrozim wergirt / bûm be řûbarî awî zîndû) 2

(Mirdû û tawanbar zîndû kiram / kem û bê payeyi berz kiram

Kiram bekahîn û padşah / û behoyi 'Îsawe řizgar kiram) 2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.