کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٨٠. سوپاس ئەی باوکە / ئەی باوکی ئاسمان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
پیرۆزە خودا باوکی خوداوەندمان عیسای مەسیح! کە لەسایەی بەزەییە مەزنەکەی ئەو ئێمە سەر لەنوێ لەدایک بووینەوە …١ پەترۆس ١‏:‏٣

سوپاس ئەی باوکە / ئەی باوکی ئاسمان

تۆ ئێمەت خۆشویست / رۆلەت بۆ ناردین

رۆلەی رووناکی رزگاری کردین / ژینی پێ بەخشین دلشادی کردین

ئەوە دیاری تۆ بوو / ئەوە خەلاتی تۆ بوو

ئەوە پلانی تۆ بوو / ستایشت ئەکەین

بە رۆحی پیرۆزنیشانت کردین / بۆ مزگێنی خۆت هەلتبژاردین

سوپاس بۆ ئەم رۆحە / سوپاس بۆ تۆ رۆلە

ئەی رۆلەی رووناکی / ئەی رێگای راستی

Be latînî (بە لاتینی)

Supas eyi bawke / eyi bawkî asman

To êmet xoşwîst / roĺet bo nardîn

Roĺey ŕûnakî rizgarî kirdîn / jînî pê bexşîn dilşadî kirdîn

Ewe diyarî to bû / ewe xelatî to bû

Ewe planî to bû / stayîşt ekeyn

Be ŕoḣî pîroz nîşant kirdîn / bo mizgênî xot heltbijardîn

Supas bo em ŕoḣe / supas bo to roĺe

Eyi roĺey ŕûnakî / eyi ŕêgay ŕastî

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.