کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٩٨. عیسا تۆ ئاشتی خوازی

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.یۆحەنا ١٤‏:‏٦

عیسا تۆ ئاشتی خوازی عیسا تۆ ڕێگای ڕاستی

بە کاری تۆ بە دەستی تۆ ژیانمت پڕ کرد لە خۆشی

وەرن بۆ لای ئەی ماندووان ئێوە بێ ئەو وەک مردووان

بە خاچی ئەو بێ تاوان بوون بە خاچی ئەو ڕزگارتان بوو

بە تۆ ڕزگارم بوو بە تۆ ڕزگارم بوو

٢

ڕۆحم بە تۆوە بەرزە دڵم بە تۆوە خۆشە

چونکە من خۆم قوتابی تۆم مزگێنەری پەیامی تۆم

پاک بوومەوە بە ئازارت بە دیمانی ڕوخسارت

ئازاری تۆ قوربانی تۆ ئازادی کردم خوێنی تۆ

Be latînî (بە لاتینی)

'Îsa to aştî xwazî 'Îsa to řêgayi řastî

Be karî to be destî to jiyanmit piř kird le xoşî

Werin bo layi eyi manduwan êwe bê ew wek mirduwan

Be xaçî ew bê tawan bûn be xaçî ew řizgartan bû

Be to řizgarim bû be to řizgarim bû (2)

Řoḣm be towe berize diĺim be towe xoşe

Çunke min xom qutabî tom mizgênerî peyamî tom

Pak bûmewe be azarit be dîmanî řuxsarit

Azarî to qurbanî to azadî kirdim xwênî to

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.