عیسا تۆ ڕابەرمانی
عیسا تۆ پێشرەومانی
عیسا ڕزگارکەرمانی ٢ ||
بە خاچەکەی تۆ ئێمە ڕزگار بووین
بە هەڵسانەوەت ئێمە دڵشاد بووین ٢
عیسا تۆ ڕابەرمانی، عیسا تۆ پێشرەومانی
ئێمەت خستە سەر ڕێی ڕاست
ئێمەت خستە نێو ژیان
ئێمە سەربەست بووین لە ژیان ٢ ||
ئێمە ئاشت بووینەوە لەگەڵ باوکمان
ئێمە گەڕاینەوە بۆ لای باوکمان ٢
عیسا تۆ ڕابەرمانی، عیسا تۆ پێشرەومانی
بووی بە ڕێگا بۆ ئێمە
بووی بە ڕاستی بۆ ئێمە
بووی بە ژیان بۆ ئێمە ٢ ||
خۆت بەخشی لە پێناوی ئێمە
تۆ بووی بە ڕووناکی بۆ ئێمە ٢
عیسا تۆ ڕابەرمانی، عیسا تۆ پێشرەومانی
'Îsa to ŕabermanî
'Îsa to pêşrewmanî
'Îsa ŕizgarkermanî (2x)
Be xaçekeyi to ême ŕizgar buwîn
Be heĺsanewet ême diĺşad buwîn (2x)
'Îsa to ŕabermanî, 'Îsa to pêşrewmanî
Êmet xiste ser ŕêyi ŕast
Êmet xiste nêw jiyan
Ême serbest buwîn le jiyan (2x)
Ême aşt buwînewe legeĺ bawkman
Ême geŕayinewe bo layi bawkman (2x)
'Îsa to ŕabermanî, 'Îsa to pêşrewmanî
Buwî be ŕêga bo ême
Buwî be ŕastî bo ême
Buwî be jiyan bo ême (2x)
Xot bexşî le pênawî ême
To buwî be rûnakî bo ême (2x)
'Îsa to ŕabermanî, 'Îsa to pêşrewmanî