کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٩٦. عیسا هاتۆتە دەرگات / عیسا هاتۆتە دەرگات

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەوەتا من لەبەر دەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم، گەر یەکێک گوێی لەدەنگم بوو و دەرگاکەی لێ کردمەوە، ئەوا دێمە …بینین ٣‏:‏٢٠

عیسا هاتۆتە دەرگات / عیسا هاتۆتە دەرگات / راوستاوە و لێی ئەدات

گەر دەرگای بۆ والا کەیت / دێت نانت لەگەل ئەخوات

گەر دلێتی بۆ والاکەیت / تۆ نانی لەگەل ئەخۆیت

خۆشی ئاشتی ئارامی / چاکە باوەڕ رۆح / خۆڕاگرتن نیسانی

خۆشەویستی خودایی / سووکی / بە دیاری دێنێ بۆ تۆ

بێ فیزی مەهربانی / بەرهەمی دەبێ بۆ تۆ

داوین پیسی گلاوی / بت پەرستی چاو / بەد رەوشتی ناکۆکی

دل گەرمی بۆ خراپە / پیسی / لە نێو دلت نا هێلێ

کوشتن و درۆ و دزی / لە کردارتا نامێنێ

جادووگەریی توورەبوون / شەڕنانەوە رق وقین

خۆ پەرستی سەر خۆشی / دووبەرەکی رابواردن / بەجاریک تێک ئەشکێنێ

بێ رێزی بابەو دایە / لە دل وبیرتا ناهێلێ

دزی فێل دوژمنایەتی / رەگەز نەتەوایەتی

ئارەزووی مالی دراوسێ / دوو روویی هەوەسبازی / بەجاریک تێک ئەشکێنێ

جیاوازی چینایەتی / لە دل وبیرتا ناهێلێ

بەسە لەخۆبایی بوون / دەرگای دلت والاکە

خواستی لەشت لە خاچ دە / بەسە لەخۆبایی بوون / بەرۆحی پیرۆز بژی

کردەوەی لەش لەخاچ دە / بەرۆحی پیرۆز بژی

Be latînî (بە لاتینی)

'Îsa hatote dergat / 'Îsa hatote dergat / ŕawestawe û lêyi edat

Ger dergay bo wala keyit / dêt nanit legel exwat

Ger diĺêtî bo walakeyit / to nanî legel exoyit

Xoşî aştî aramî / çake baweŕ ŕûḣ / xoŕagirtin nîsanî

Xoşewîstî xudayî / sûkî / be diyarî dênê bo to

Bê fîzî mehrebanî / berhemî debê bo to

Dawîn pîsî gilawî / bit perestî çaw / bed ŕewiştî nakokî

Dil germî bo xirape / pîsî / le nêw diĺt na hêlê

Kuştin û diro û dizî / le kirdarta namênê

Cadûgerî tûrebûn / şeŕnanewe riq û qîn

Xo perestî ser xoşî / dûberekî rabwardin / becarîk têk eşkênê

Bê ŕêzî babe û daye / le dil û bîrta nahêlê

Dizî fêl dujminayetî / regez netewayetî

Arezûy malî drawsê / dû ŕûyî hewesbazî / becarîk têk eşkênê

Ciyawazî çînayetî / le dil û bîrta nahêlê

Bese lexobayî bûn / dergay diĺt walake

Xwastî leşit le xaç de / bese lexobayî bûn / berûḣî pîroz bijî

Kirdewey leş lexaç de / berûḣî pîroz bijî

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.