کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزیەکەم پوختەی مێژوو

یەکەم پوختەی مێژوو ٣

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون: ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛

٢سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور، چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،

٣پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو، شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.

٤داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد. داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.

٥ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.

٦هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،

٧نۆگە، نەفەگ، یافیع،

٨ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.

٩هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.

١٠کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو، ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام، ئاسا کوڕی ئەبیا، یەهۆشافات کوڕی ئاسا،

١١یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات، ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام، یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،

١٢ئەمەسیا کوڕی یۆئاش، عەزەریا کوڕی ئەمەسیا، یۆتام کوڕی عەزەریا،

١٣ئاحاز کوڕی یۆتام، حەزقیا کوڕی ئاحاز، مەنەشە کوڕی حەزقیا،

١٤ئامۆن کوڕی مەنەشە و یۆشیا کوڕی ئامۆن.

١٥کوڕەکانی یۆشیا: یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو، دووەمیان یەهۆیاقیم و سێیەمیان سدقیا و چوارەمیشیان شەلوم بوو.

١٦ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە: یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو، دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.

١٧نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل: شەئەلتیێلی کوڕی،

١٨هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.

١٩کوڕەکانی پەدایا: زروبابل و شیمعی. کوڕەکانی زروبابل: مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان.

٢٠هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.

٢١نەوەکانی حەنەنیا: پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.

٢٢کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون: شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.

٢٣کوڕەکانی نەعەریا: ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.

٢٤کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی: هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.