١نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
٢ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
٣ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
٤پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون.
٥ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
٦نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
٧کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
٨قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
٩یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
١٠یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
١١کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
١٢ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
١٣کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی.
١٤مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
١٥کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.
١٦کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
١٧کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
١٨ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
١٩هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
٢٠کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەنزۆحێت.
٢١کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛
٢٢یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
٢٣ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
٢٤نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
٢٥شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
٢٦نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
٢٧شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
٢٨لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
٢٩لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
٣٠لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
٣١لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
٣٢دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
٣٣لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
٣٤مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
٣٥یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
٣٦هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
٣٧زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
٣٨ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون. بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
٣٩بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
٤٠ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
٤١ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
٤٢هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
٤٣لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.