کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزیەکەم پوختەی مێژوو

یەکەم پوختەی مێژوو ٦

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.

٢کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.

٣منداڵەکانی عەمرام: هارون، موسا و مریەم. کوڕەکانی هارون: ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار.

٤ئەلعازار فینەحاسی بوو، فینەحاس ئەبیشوەعی بوو،

٥ئەبیشوەع بوقی بوو، بوقی عوزیی بوو،

٦عوزی زەرەحیای بوو، زەرەحیا مەرایۆتی بوو،

٧مەرایۆت ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،

٨ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق ئەحیمەعەچی بوو،

٩ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو، عەزەریا یۆحانانی بوو،

١٠یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا.

١١هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،

١٢ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق شەلومی بوو،

١٣شەلوم حیلقیای بوو، حیلقیا عەزەریای بوو،

١٤عەزەریا سەرایای بوو و سەرایا یەهۆچاداقی بوو.

١٥یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.

١٦کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.

١٧ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی.

١٨کوڕەکانی قەهاتیش: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.

١٩کوڕەکانی مەراریش: مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان:

٢٠لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە: لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی، زیما کوڕی یەحەت،

٢١یۆئاح کوڕی زیما، عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و یەئاتەرەی کوڕی زەرەح.

٢٢نەوەی قەهات: عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب، ئەسسیر کوڕی قۆرەح،

٢٣ئەلقانە کوڕی ئەسسیر، ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف،

٢٤تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس، عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا.

٢٥نەوەی ئەلقانە: عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون،

٢٦ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە، نەحەت کوڕی چۆفەی،

٢٧ئەلیاب کوڕی نەحەت، یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام، ساموئێل کوڕی ئەلقانە.

٢٨کوڕەکانی ساموئێلیش: نۆبەرەکەی یۆئێل و دووەمیان ئەبیا.

٢٩نەوەی مەراری: مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی، شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی،

٣٠شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە و عەسایا کوڕی حەگییا.

٣١ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو.

٣٢ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو.

٣٣ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد: لە نەوەی قەهاتییەکان: هێیمانی مۆسیقاژەن کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی،

٣٤کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی، کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی،

٣٥کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی،

٣٦کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی، کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای،

٣٧کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری، کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی،

٣٨کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی، کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل.

٣٩ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،

٤٠کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای، کوڕی مەلکیای،

٤١کوڕی ئەتنیی، کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای،

٤٢کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای، کوڕی شیمعیی،

٤٣کوڕی یەحەتی، کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛

٤٤هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان: ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی، کوڕی مەلوخی،

٤٥کوڕی حەشەڤیای، کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای،

٤٦کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی، کوڕی شەمەری،

٤٧کوڕی مەحلی، کوڕی موشی، کوڕی مەراری، کوڕی لێڤی.

٤٨برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا.

٤٩بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد.

٥٠ئەمانەش نەوەی هارونن: ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار، ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس،

٥١بوقی کوڕی ئەبیشوەع، عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی،

٥٢مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت، ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا،

٥٣سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق.

٥٤ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو:

٥٥حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا.

٥٦بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا.

٥٧حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع،

٥٨حیلێن، دەڤیر،

٥٩عاشان، یوتا و بێت‌شەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە.

٦٠لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا. هەموو شارۆچکەکانیان سێزدە شارۆچکە بوون، بەگوێرەی خێڵەکانیان.

٦١بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا.

٦٢بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا.

٦٣بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا.

٦٤ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی.

٦٥هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا.

٦٦هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو.

٦٧لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و

٦٨یۆقمەعام و بێت‌حۆرۆن و

٦٩ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان.

٧٠لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا.

٧١نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی نیوەی هۆزی مەنەشە، شارۆچکەی گۆلان لە باشان و شارۆچکەی عەشتارۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛

٧٢لە خاکی هۆزی یەساخاریش، شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت،

٧٣ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛

٧٤لە خاکی هۆزی ئاشێریش، شارۆچکەکانی ماشال، عەبدۆن،

٧٥حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛

٧٦لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.

٧٧لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی هۆزی زەبولون، شارۆچکەکانی یۆقنەعام، قەرتا، ڕمۆنۆ و تاڤۆر بە لەوەڕگاکانیانەوە؛

٧٨لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا، شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا،

٧٩قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛

٨٠هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش، شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم،

٨١حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.