١ئەوانەی مۆریان کرد: نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا. سدقیا،
٢سەرایا، عەزەریا، یەرمیا،
٣پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا،
٤حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ،
٥حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا،
٦دانیال، گینەتۆن، باروخ،
٧مەشولام، ئەبیا، میامین،
٨مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا. ئەمانە کاهینەکان بوون.
٩لێڤییەکانیش: یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و
١٠هاوکارەکانیان: شەڤەنیا، هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان،
١١میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا،
١٢زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا،
١٣هۆدیا، بانی و بەنینو.
١٤ڕابەرەکانی گەل: پەرعۆش، پەحەتمۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی،
١٥بوننی، عەزگاد، بێڤەی،
١٦ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین،
١٧ئاتێر، حەزقیا، عەزور،
١٨هۆدیا، حاشوم، بێسای،
١٩حاریف، عەناتۆت، نێڤای،
٢٠مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر،
٢١مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع،
٢٢پەلەتیا، حانان، عەنایا،
٢٣هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ،
٢٤هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق،
٢٥ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو،
٢٦ئەخیا، حانان، عانان،
٢٧مەلوخ، حاریم و بەعەنا.
٢٨«پاشماوەی گەلیش کە لە کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا پێکهاتوون، هەروەها هەموو ئەوانەی لە پێناو تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، لەگەڵ ژنەکانیان و هەموو کوڕ و کچەکانیان کە زانین و تێگەیشتنیان هەیە،
٢٩ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، خانەدانەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی بکەن.
٣٠«بەڵێن دەدەین کە کچمان نەدەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ نەهێنن بۆ کوڕمان.
٣١«کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها هەر حەوت ساڵ جارێک زەوییەکانمان بە بەیاری بەجێدەهێڵین و لە قەرزەکانیشمان خۆشدەبین.
٣٢«جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە بەسەر خۆماندا دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان:
٣٣بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان.
٣٤«هەروەها ئێمەی کاهین لەگەڵ لێڤییەکان و گەل تیروپشکمان کرد کە ساڵانە لە کاتی دیاریکراودا هەر بنەماڵەیەک دار بۆ ماڵی خوداکەمان بهێنێت، بۆ ئەوەی هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان بسووتێنرێت.
٣٥«هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو درەختێکی میوە ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان.
٣٦«لەگەڵ کوڕی نۆبەرە و نۆبەرەی هەموو نێرینەیەکی ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن.
٣٧«هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. هەروەها دەیەکی بەروبوومەکانمان بۆ لێڤییەکان دەبێت، چونکە ئەوە لێڤییەکانن کە دەیەک لە هەموو ئەو شارۆچکانە کۆدەکەنەوە کە ئێمە تێیاندا کار دەکەین.
٣٨کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان.
٣٩نەوەی ئیسرائیل بە نەوەی لێڤیشەوە، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن. «واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»