١هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
٢«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”کاتێک ئێوە دەچنە ناو خاکی کەنعانەوە، ئەمە ئەو خاکەیە کە دەبێتە میراتتان، خاکی کەنعان بە سنوورەکانییەوە:
٣«”لەلای باشووری ئێوە لە چۆڵەوانی چنەوە لەلای ئەدۆم دەبێت، سنووری باشوورتان لە ڕۆژهەڵات لە کۆتایی دەریای مردووەوە دەستپێدەکات.
٤هەروەها سنوورەکە لە باشووری هەورازی دووپشکەوە بۆتان دەسووڕێتەوە و بەردەوام دەبێت هەتا چن و لە باشووری قادێش بەرنێعەوە هەتا حەچەر ئەدار دەچێت و تێدەپەڕێت بۆ عەچمۆن،
٥لە عەچمۆنیش دەسووڕێتەوە و دەگاتە دۆڵی میسر، کۆتاییەکەی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت.
٦بەڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئەوا دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. ئەمەیە سنووری ڕۆژئاواتان.
٧بۆ دیاریکردنی سنووری باکوورتان، هێڵێک بکێشن لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەتا کێوی هۆر،
٨هەروەها لە کێوی هۆرەوە هەتا دەروازەی حەمات. پاشان سنوورەکە دەچێت بۆ چەداد،
٩بەردەوام دەبێت بۆ زیفرۆن و کۆتاییەکەی لە حەچەر عێینان دەبێت. ئەمە دەبێتە سنووری باکوورتان.
١٠هەروەها سنوور بۆ خۆتان دەکێشن بۆ ڕۆژهەڵات، لە حەچەر عێینانەوە هەتا شەفام.
١١لە شەفامەوە بەرەو خوارەوە دەچێت هەتا ڕیڤلە لە ڕۆژهەڵاتی عەین. ئینجا سنوورەکە بەرەو خوارەوە دەچێت لە بناری کێوەکانی دەریاچەی جەلیل دەدات بەلای ڕۆژهەڵاتدا،
١٢پاشان سنوورەکە بە درێژایی کەناری ڕووباری ئوردون بەرەو خوارەوە دەچێت و کۆتاییەکەی لەلای دەریای مردوو دەبێت. «”ئەم خاکە بە سنوورەکانی و چواردەوریشییەوە بۆ ئێوە دەبێت.“»
١٣موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت،
١٤چونکە هۆزی نەوەی ڕەئوبێن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و هۆزی نەوەی گاد بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و نیوەی هۆزی مەنەشە میراتی خۆیان وەرگرت.
١٥دوو هۆز و نیوەکە میراتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا بەرەو ڕۆژهەڵات وەرگرت.»
١٦هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
١٧«ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون،
١٨لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە.
١٩«ئەمەش ناوی پیاوەکانە: «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛
٢٠شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛
٢١ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛
٢٢بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛
٢٣حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛
٢٤قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛
٢٥ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛
٢٦پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛
٢٧ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛
٢٨پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.»
٢٩ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن.