کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٠٠

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،

٢بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن، بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.

٣بزانن کە یەزدان خودایە، ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین، ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.

٤بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی، بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی، سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،

٥چونکە یەزدان چاکە و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە، دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.