١من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،
٢چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.
٣کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»
٤یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.
٥یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.
٦پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.
٧لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.