کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١١٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.

٢وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن، نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن.

٣سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.

٤لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە، بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن.

٥چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.

٦بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.

٧لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.

٨دڵی چەسپاوە و ناترسێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت.

٩بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە، بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە.

١٠بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت، ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە، ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.