١هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن.
٢با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
٣لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.
٤یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.
٥کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،
٦ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟
٧ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،
٨بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.
٩ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا!