١کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
٢یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.
٣دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
٤چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە.
٥چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
٦ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟
٧ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب،
٨ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو.