١چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
٢یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.
٣لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
٤بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت.
٥یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،
٦نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.
٧یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت.
٨یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.