کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٢٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.»

٢ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن.

٣ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو.

٤لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.

٥لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود.

٦داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.

٧با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.»

٨لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم.

٩لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.