کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٢٨

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.

٢بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.

٣ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.

٤ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.

٥یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و

٦منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.