کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٢٩

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:

٢«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.

٣جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»

٤بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند.

٥با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن.

٦با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،

٧ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر.

٨با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.