کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٣١

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە و نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن، خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.

٢بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە، وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی، گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.

٣ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.