کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٤٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە.

٢سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم، لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.

٣لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی. لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم، خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە.

٤ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە، کوا ناسیاوی من؟ پەناگا بۆ من قڕبووە، کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟

٥ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، گوتم: «تۆ پەناگای منی، لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»

٦بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە، چونکە زۆر زەلیلم، لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە، چونکە لە من بەهێزترن.

٧گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم. ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن، چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.