١زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە، جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،
٢چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.
٣کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟ کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟
٤ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت، ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و بە درۆ سوێند نەخوات.
٥لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت، لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.
٦ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت، ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.
٧ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە، هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
٨ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە، یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.
٩ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە! هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
١٠ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.