١ئەی خودای ڕاستودروستم، کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە. لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە، لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.
٢ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟ هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟
٣بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.
٤کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن، بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.
٥قوربانیی ڕاستودروست بکەن و پشت بە یەزدان ببەستن.
٦زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟» ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.
٧تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.
٨ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم، چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.