١ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.
٢ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە.
٣بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.
٤بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.
٥با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.
٦ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.
٧لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.