کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٦٠

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند، تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!

٢تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد، شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.

٣کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا، بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.

٤بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد، بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.

٥بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

٦خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم.

٧گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە،

٨مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

٩کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

١٠ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟

١١یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

١٢لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.