کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٨٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.

٢«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟

٣بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

٤فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

٥«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

٦«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“

٧بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

٨خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.