کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٩٣

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات، یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە، هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت.

٢لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە، تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.

٣ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە، دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە، دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.

٤لە خوڕەی ئاوی زۆر، لە توانای شەپۆلەکانی دەریا، یەزدانی ئاسمان توانادارترە.

٥یاساکانت زۆر چەسپاون، ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە، بە درێژایی ڕۆژگار.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.