١ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢ستایشی خودای خودایان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٣ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٤بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٥ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٦ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٧ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٨خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٩مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٠بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١١ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٢بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٣بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٤ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٥فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٦بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٧ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٨ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
١٩سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٠عۆگی پاشای باشان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢١خاکەکەیانی کرد بە میرات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٢بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٣بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٤ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٥ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
٢٦ستایشی خودای ئاسمان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.