کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٣٠

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم، چونکە هەڵتکێشام و نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.

٢ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا، تۆش چاکت کردمەوە.

٣ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.

٤ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،

٥چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە، بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە. ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت، بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.

٦کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم: «هەرگیز نالەقێم.»

٧ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت، منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند، بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە، پەرێشان بووم.

٨ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا، من لە پەروەردگار پاڕامەوە:

٩«مەرگی من سوودی چی تێدایە، ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟

١٠ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە! ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»

١١تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی، جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،

١٢بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت. ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.