کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٤٣

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس، لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.

٢تۆ خودا و قەڵای منی. بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟

٣ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە، با ئەوان ڕێنماییم بکەن، با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت، بۆ نشینگەکەت.

٤ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.

٥ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.