١لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.
٢بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم، بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت.
٣لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات، ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن. خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.
٤گیانم لەناو شێرانە، لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم، ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژە.
٥ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
٦تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم، گیانم پەرێشانە. چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند، بەڵام خۆیان تێی کەوتن.
٧دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
٨ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم.
٩ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،
١٠چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.
١١ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.