١با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،
٢تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.
٣ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
٤با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
٥ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
٦ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.
٧خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.