کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٧٠

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.

٢با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.

٣با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»

٤بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.

٥بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.