١و کە نیزیکی ئورشەلیمی بوون، بۆ بەیت فاگی و بەیت عەنیا لەکن کێوی زەیتوونی، دوانی لە شاگردانی خۆی نارد.
٢و بە وانی گوت: «بڕۆنە ئەو دێیەی کە لە پێشتانە و جێبەجێ کە چوونە ژوور ئەوێ، جاشکێکی بەستراو پەیدا دەکەن کە هێشتا هیچکەس لەسەر ئەوێ ڕۆنەنیشتووە. ئەوی بکەنەوە و بیهێنن.
٣و ئەگەر کەسێک بە ئەنگۆ بڵێ: بۆچی ئەوەی دەکەن؟ بڵێن: ڕەب موحتاجی وییە و جێبەجێ دەینێریتەوە ئێرە.»
٤و چوون و ئەو جاشکەیان پەیدا کرد بەستراو لەکن دەرکەی لە دەرەوە لەسەر ڕێی و ئەویان کردەوە.
٥و هێندێک لە ڕاوەستاوان لەوێ بە وانیان گوت: «چی دەکەن کە ئەو جاشکەی دەکەنەوە؟»
٦بەڵا ئەوان بە وانیان گوت، وەکوو یەسووع کوتبووی و لێیان گەڕان.
٧و ئەو جاشکەیان هێنا کن یەسووع و جلی خۆیان هاویشتە سەری و لەسەر ئەوێ ڕۆنیشت.
٨و زۆران جلی خۆیان لەسەر ڕێی ڕاخست بەڵا ئی دیکانە لکان کە لە زەوییانیان بڕی.
٩و ئەوانەی کە لە پێشی دەڕۆین و ئەوانەی کە لە دوای دەهاتن دەیانقیژاند ««هو صعنّاعەرەبی» ممبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی ڕەب دێ.
١٠ممبارەک بێ پادشایەتی بابی مە داوود کە دێ، «هو صعنّاعەرەبی» دە بڵنداندا.»
١١و وەژوور ئورشەلیمێ و هەیکەڵێ کەوت و کە تەماشای دەورەندەور لە هەموو چتی کردبوو و کە ئێوارە داهات وەدەر کەوت بۆ بەیت عەنیای دەگەڵ دوازدان.
١٢و دە سبحەینێدا، وەختێکی وەدەر کەوتن لە بەیت عەنیای برسی بوو.
١٣و کە لە دوورەوە دارە هەنجیرێکی دی کە گەڵای هەبوو، هات کە بەشکم چتێکی لەسەر ئەوی پێدا بکا. و کە هاتە کن ئەوی هیچی پەیدا نەکرد بێجگە لە گەڵا چونکە وەختی هەنجیری نەبوو.
١٤و جوابی دا و بە وی گوت: «لەوەی پاش هەتا ئەبەد هیچ کەس میوەی لە تۆ نەخوا.» و شاگردانی وی بیستیان.
١٥و هاتنە ئورشەلیمی؛ و کە وەژوور هەیکەلێ کەوت دەستی پێ کرد کە ئەوانەی دەر بکا کە دەیانکڕی و دەیانفرۆت دە هەیکەلێدا و تەختانی سەڕڕافان و کورسیانی کۆترفرۆشانی وەرگێڕا.
١٦و نەییێشت کە کەسێک قاپێکی بە نێو هەیکەلێدا بەرێ.
١٧و تەعلیمی دا و بە وانی گوت: «ئەرێ نەنووسراوە کە ماڵی من ماڵی نوێژ بانگ دەکرێ بۆ هەموو تایفان؟ بەڵا ئەنگۆ ئەوو کەردۆتە ئەشکەوتی جەردان.»
١٨و کاهینانی گەورە و خوێندەواران بیستیان و حەولیان دا چلۆن ئەوی هیلاک بکەن، چونکە لێی دەترسان، لەبەر ئەوەی کە هەموو خەڵکی لە تەعلیمی وی عەجایب دەمان.
١٩و کە ئێوارە داهات وەدەر کەوتە دەرێ لە شاری.
٢٠و سبحەینێ زوو کە ڕادەبردن ئەو دارە هەنجیرەیان دی کە لە ڕەگیەوە وشک بووە.
٢١و پیترۆش وەبیری هاتەوە و بە وی گوت: «ئەی ڕەب، ببینە ئەو دارە هەنجیرەی کە لەعنەتت لێ کرد وشک بووە.»
٢٢و یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئیمانوو بە خوڵای بێ.
٢٣ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە بەو کێوەی بڵێ هەڵبگیرێی و دە بەحرێدا فڕێ بدرێی و شکی دە دڵی خۆیدا نەکا بەڵا باوەر بکا کە هەر چی کە بیڵێ دەبێ، بۆ وی دەبێ.
٢٤لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چی کە دەپاڕێنەوە و تەڵەب دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەگیروو کەوتووە و بۆو دەبێ.
٢٥و وەختێکی ڕادەوەستن و دوعا دەکەن، ئەگەر لەسەر کەسێکی چتێکوو هەبێ ببەخشن هەتاکوو بابی ئەنگۆش کە دە ئاسماندایە زەلانوو بە ئەنگۆ ببەخشێ.
٢٦بەڵا ئەگەر ئەنگۆ نەبەخشن، بابی ئەنگۆ کە دە ئاسماندایە، زەلانی ئەنگۆش نابەخشێ.»
٢٧و دیسان هاتنە ئورشەلیمێ و کە دە هەیکەلێدا دەگەڕا کاهینانی گەورە و خوێندەواران و پیران هاتنە کن ئەوی.
٢٨و بە وییان گوت: «بە چی حیکماتی ئەوانە دەکەی؟ یان کێ ئەو حیکماتەی بە تۆ داوە کە ئەوانە بکەی؟»
٢٩بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «تاقە قسەیەکی لە ئەنگۆ دەپرسم و بە من جواب بدەن و ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.
٣٠ئەرێ تەعمیدی یوحەننا لە ئاسمانێ بوو یان لە ئینسانێ؟ بە من جواب بدەن.»
٣١و لەنێو خۆیان فکریان دەکرد دەیانگوت: «ئەگەر بڵێین لە ئاسمانێ، دەڵێ: دەنا لەبەر چی بە وی باوەڕوو نەکرد؟
٣٢بەڵا ئەگەر بڵێین لە ئینسانێ لە خەڵکی ترسان چونکە لە کن هەمووان یوحەننا بەڕاستی پێغەمبەر بوو.»
٣٣و جوابیان بە یەسووعی دا و کوتیان: «نازانین.» و یەسووع بە وانی گوت: «ئەمنیش بە ئەنگۆ ناڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.»