کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەرقۆس، بابی ١٦

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و کە شەمۆ ڕابردبوو مریەم مەگدەلی و مریەم دایکی یەعقووب و سالۆمە عەترانیان کڕی هەتاکوو بێن و چەوری بکەن.

٢و زۆر زوو دە ڕۆژی هەوەڵی حەوتویدا هاتنە سەر قەبری وەختێکی ڕۆژ هەڵات.

٣و بە یەکتریان دەگوت: «کێ ئەو بەردەی لە دەرکی قەبرێ بۆ مە خللۆر دەکاتەوە؟»

٤و کە تماشایان کرد دیتیان کە بەردەکە خللۆر ببووە، چونکە زۆر گەورە بوو.

٥و کە چوونە نێو قەبری دیتیان جحێڵێک لە لای ڕاستی ڕۆنیشتبوو و عەبایەکی سپی دەبەر کراوە و زۆر ترسان.

٦بەڵا ئەو بە وانی گوت: «مەترسێن، ئەنگۆ لە یەسووع ناسری لە سێدارەدراو دەگەرێن. هەڵستاوەتەوە لێرە نییە، ئەوەتا ئەو جێی کە ئەویان لێ دانا.

٧بەڵا بڕۆن و بە شاگردانی وی و بە پیترۆس بڵێن کە وەپێشوو دەکەوێ بۆ جەلیلی. لەوێ ئەوی دەبینن چلۆنێکی بە ئەنگۆی گوت.»

٨و وەدەر کەوتن و لە قەبری هەڵاتن چونکە لەرز و سام ئەوانی گرتبوو. و بە هیچ کەسیان چتێک نەگوت، چونکە ترسان.

٩و کە هەڵستابوو زوو دە ڕۆژی هەوەڵی حەوتوویدا، هەوەڵێ بۆ مریەم مەگدەلی بیندرا، ئەوەی کە حەوت جننانی لێ دەر کردبوو.

١٠ئەو چوو و خەبەری بە وان دا کە دەگەڵ ئەوی ببوون، کە شینیان دەکرد و دەگریان.

١١و کە ئەوانە بیستیان کە زیندووە و لەوێ دیترابوو، باوەڕیان نەکرد.

١٢و لە پاش ئەوەی بە شکڵێکی دیکە بیندرا بۆ دوو لەوان وەختێکی دەگەڕان و بۆ دێهاتی دەچوون.

١٣و ئەوانە چوون و خەبەریان بە وانی دیکە دا، بەڵا بە وانیشیان باوەڕ نەکرد.

١٤و لە پاشان بۆ ئەو یازدانە بۆخۆیان بیندرا وەختێکی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون و سەرکۆنەی بێ باوەڕی و دڵڕەقی وانی کرد چونکە بە ئەوانی کە ئەوی هەڵستاو دیبوویان باوەڕیان نەکرد.

١٥و بە وانی گوت: «بڕۆن دە هەموو دنیایدا و ئینجیلی بۆ هەموو مەخلوقێ وەعز بکەن.

١٦ئەوەی کە ئیمان بێنێ و تەعمید بکرێ خەڵاس دەبێ، بەڵا ئەوەی کە ئیمان نێنێ حوکم لەسەری دەکرێ.

١٧و ئەو نیشانانە دەگەڵ ئیمانهێنەران دەبن، بە نێوی من جننان دەر دەکەن و بە زمانانی تازە قسان دەکەن.

١٨ماران هەڵدەگرن و ئەگەر چتێکی کوشەندە بخۆنەوە زەرەر بۆ وان ناگا. دەستان لەسەر نەخۆشان دادەنێن و ساغ دەبنەوە.»

١٩دەنا لەپاش ئەوەی کە ڕەب یەسووع قسەی دەگەڵ ئەوان کردبوو بۆ ئاسمانێ هەڵکێشرا و لە لای ڕاستی خوڵای ڕۆنیشت.

٢٠بەڵا ئەوان وەدەر کەوتن و دە هەموو جێیەکیدا وەعزیان دەکرد و ڕەب کۆمەگی وانی دەکرد و کەلامی ئیسبات دەکرد و بەو نیشانانەی کە دەگەڵیان دەبوون.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.