کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەرقۆس، بابی ٩

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە لە ڕاوەستاوان لێرە هێندێک هەن کە مردنی قەت ناچێژن، هەتا پادشایەتی خوڵای نەبینن بە قووەت بێ.»

٢و لە پاش شەش ڕۆژان یەسووع، پیترۆس و یەعقوب و یوحەننای هەڵگرت و ئەوانی بردە سەر کێوێکی بڵند بۆخۆیان بەتەنێ و لەپێش ئەوان گۆڕا.

٣و جلی وی بریقەدار بوون زۆر سپی، وەها کە هیچ گازۆرکەرێک لەسەر ئەرزی ناتوانێ وەها سپی بکا.

٤و ئەلیاس دەگەڵ مووسا بۆ وان بیندران و دەگەڵ یەسووع قسەیان دەکرد.

٥و پیترۆس جوابی دا و بە یەسووعی گوت: «ئەی ڕەب، چاکە کە ئەمە لێرە بین و با سێ کەپران دروست بکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ مووسا و یەکێک بۆ ئەلیاس.»

٦چونکە نەیدەزانی چی جواب بدا چونکە زۆر ترسابوون.

٧و هەورێک بوو کە سێبەری خستە سەر ئەوان و دەنگێک لە هەوری هات: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من، گوێی لێ بگرن.»

٨و زوو کە تەماشای دەورەی خۆیان کرد، بێجگە لە یەسووع بەتەنێ ئیدی هیچ کەسیان دەگەڵ خۆیان نەدی.

٩و کە ئەوان لە کێوی دەهاتنە خوارێ، قەدەغەی لەوان کرد کە بۆ کەس نەگێڕنەوە ئەو چتانەی کە دیبوویان هەتا وەختێکی کوڕی ئینسانی لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە.

١٠و ئەو قسەیان لەکن خۆیان ڕاگرت و لە یەکتریان پرسی: «هەڵستانەوەی لەنێو مردووان چییە؟»

١١و لە وییان پرسی دەیانگوت: «خوێندەواران دەڵێن کە هەوەڵێ دەبێ ئەلیاس بێ.»

١٢و ئەو بە وانی گوت: «هەڵبەتە ئەلیاس هەوەڵێ دێ و هەموو چتی ڕێک دەخا. و چلۆن نووسراوە لە کوڕی ئینسانی؟ کە ئەزیەتی زۆر دەکێشێ و بێ حورمەت دەکرێ.

١٣بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەلیاسیش هاتەوە و هەر چی کە ویستیان دەگەڵ ئەویان کرد، وەکوو لە وێ نووسراوە.»

١٤و کە هاتە کن شاگردان، خەڵکێکی زۆری دی لە دەوری وان و خوێندەواران کە دەگەڵ ئەوان موباحیسەیان دەکرد.

١٥و جێبەجێ هەموو خەڵکەکە وەختێکی ئەویان دی شیوەن و لنگیان دا لە کنی و سڵاویان لێ کرد.

١٦و لە وانی پرسی: «دەگەڵ ئەوان چی موباحیسە دەکەن؟»

١٧و یەکێک لەو خەڵکەی بە وی جوابی دا: «ئەی مامۆستا، کوڕی خۆمم هێناوە کن ئەتۆ کە ڕوحێکی لاڵی هەیە.

١٨و هەر وەختێکی ئەوی دەگرێ دەیدڕێ و کەف هەڵدەخرینێ و دەدانی دە چیڕەوە دەبا و وشک دەبێ. و بە شاگردانی تۆم گوت کە ئەوی دەر بکەن و نەیانتوانی.»

١٩بەڵا ئەو بە وان جوابی دا و کوتی: «ئەی سلسلەی بێ ئیمان، هەتا کەنگی دەگەڵ ئەنگۆ بم؟ هەتا کەنگی لە ئەنگۆ سەبرێ بکەم؟ ئەوی بهێننە کن ئەمن.»

٢٠و ئەویان هێنا کن ئەوی و کە ڕوح ئەوی دی جێبەجێ فێی گرتی و کەوتە سەر ئەرزێ و دەگەوزی و کەفی هەڵدەخڕاند.

٢١و لە بابی وی پرسی: «چەند وەختە کە ئەو چتە تووشی وی بووە؟» ئەو کوتی: «لە منداڵییەوە.»

٢٢«و گەلێک جاران ئەوی دە ئاور و دە ئاوێ هاویشتووە هەتا هیلاکی بکا، بەڵا ئەگەر چتێک دەتوانی، ڕەحمێ بە مە بکە و یاریدەمان بدە.»

٢٣و یەسووع بە وی گوت: «ئەگەر دەتوانی هەموو چت مومکینە بۆ وەی کە ئیمان دێنێ.»

٢٤جێبەجێ بابی ئەو منداڵەی هاواری کرد و کوتی: «ئیمان دێنم، کۆمەگی بێ ئیمانیی من بکە.»

٢٥و کە یەسووع دیتی کە خەڵکی بە لنگدان دەهاتن، هەڕەشەی لە ڕوحی پیسی کرد و بە وی گوت: «ئەی ڕوحی لاڵ و کەڕ؛ ئەمن حوکمت لێ دەکەم لە ئەوی وەدەر بکەوە و ئیدی مەچۆ نێو وی.»

٢٦و کە قیژاندی و زۆری دڕاند وەدەر کەوت و وەکوو مردوو بوو وەها کە زۆران کوتیان مردووە.

٢٧بەڵا یەسووع دەستی وی گرت، هەڵی ئەستاند و هەڵستا.

٢٨و کە هاتەوە ماڵێ، شاگردانی وی لێیان پرسی بەتەنێ، «بۆچی ئەمە نەماندەتوانی ئەوی دەر بکەین؟»

٢٩و ئەو بەوانی گوت: «ئەو تەرزە بە هیچ چتێک دەر ناکرێ مەگەر بە دوعا.»

٣٠و کە لە ئەوێ ڕۆیین، بە نێو جەلیلێدا ڕادەبردن و نەیدەویست کە کەس بزانێ.

٣١چونکە شاگردانی خۆی فێر دەکرد و بە وانی دەگوت: «کە کوڕی ئینسانی تەسلیم بە دەستی خەڵکی دەکرێ و دەیکوژن و کە کوژرا لە پاش سێ ڕۆژان هەڵدەستێتەوە.»

٣٢بەڵا ئەوان دەو قسەی نەگەیشتن و ترسان کە پرسیاری لێ بکەن.

٣٣و هاتە کەفەرناحوم و وەختێکی دە ماڵێدا بوو، لە وانی پرسی: «قسەو لە چی دەکرد دە ڕێیدا؟»

٣٤بەڵا ئەوان بێدەنگ بوون چونکە دە ڕێیدا بە یەکتریان دەگوت: «کێهە گەورەترە.»

٣٥و کە ڕۆنیشت ئەو دوازدانەی بانگ کرد و بە وانی گوت: «ئەگەر کەسێک بیەوێ هەوەڵ بێ، ئاخری هەمووان دەبێ و خزمەتکاری هەمووان.»

٣٦و منداڵێکی گرت و لەنێو ئەوان ڕایگرت. و کە ئەوی دە باوەشی گرت بە وانی گوت:

٣٧«هەر کەس کە یەکێک لە منداڵانی وەکوو ئەوەی بە نێوی من قەبوڵ بکا، ئەمن قەبوڵ دەکا و هەر کەس کە ئەمن قەبوڵ بکا، ئەمن قەبوڵ ناکا، بەڵا ئەوەی کە ئەمنی ناردووە.»

٣٨یوحەننا بە وی گوت: «ئەی مامۆستا، یەکێکمان دی کە جننانی بە نێوی تو دەر دەکرد کە وەدوای مە نەکەوێ و مەنعمان لێ کرد چونکە وەدوای مە نەدەکەوت.»

٣٩بەڵا یەسووع کوتی: «مەنعی لێ مەکەن چونکە هیچکەس نییە کە قووەتێکی بە نێوی من بکا و بتوانێ زوو خراپ بەحسی من بکا.

٤٠چونکە هەر کەس کە زیددی مە نییە، لەلای مەیە.

٤١چونکە هەر کەس کە جامێکی ئاو بە نێوی من بە ئەنگۆ بدا کە بیخۆنەوە لەبەر ئەوەی کە ئەنگۆ ئی مەسیحین، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، حەقی وی قەت ون نابێ.

٤٢و هەر کەس کە یەکێک لەو چکۆلانەی کە ئیمان بێنن هەڵبنگوێنێ، بۆ وی چاتر دەبوو ئەگەر بەرداشێک دە ئەستۆی وی بخرابایە و دە بەحرێ باوێژرابایە.

٤٣و ئەگەر دەستی تۆ هەڵتبنگوێنێ بیبڕە. چاترە بۆ تۆ کە وەژوور ژیانێ بکەوی بە کۆڵی لەوەی کە دوو دەستت هەبێ و بچیە جەهەننەمێ دەنێو ئاورێ کە ناکوژێتەوە.

٤٤جێیەکی کە کرمی وان نامرێ و ئاوری ناکوژێتەوە.

٤٥و ئەگەر پێی تۆ هەڵتبنگوێنێ بیبڕە. چاترە بۆ تۆ کە وەژوور ژیانێ بکەوی بە شەلی لە وەی کە دوو پێت هەبێ و باوێژرێیە جەهەننەمی.

٤٦جێیەکی کە کرمی وان نامرێ و ئاوری ناکوژێتەوە.

٤٧و ئەگەر چاوی تۆ هەڵتبنگوێنێ دەرییێنە. چاترە بۆ تۆ کە وەژوور پادشایەتی خوڵای بکەوی بە کوێری لەوەی کە دوو چاوت هەبێ و باوێژرێیە جەهەننەمی.

٤٨جێیەکی کە کرمی وان نامرێ و ئاوری ناکوژێتەوە.

٤٩چونکە هەر کەس بە ئاور خوێ دەکرێ.

٥٠خوێ چاکە، بەڵا ئەگەر خوێ بێتام ببێ، بە چی ئەوی سوێر دەکەن؟ با ئەنگۆ خوێو پێ بێ و دەگەڵ یەکتری بسولحن.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.