١دەو ڕۆژانەدا کە دیسان خەڵکی زۆر بوون و هیچیان نەبوو کە بیخۆن، شاگردانی بانگ کردە کن خۆی و بەوانی گوت:
٢«ڕەحمم بە ئەو خەڵکەی دادێ چونکە ئەلان سێ ڕۆژە کە دەگەڵ ئەمنن و هیچیان نییە کە بیخۆن.
٣و ئەگەر بە برسیەتی بۆ ماڵی خۆیان مورەخەسیان بکەم دە ڕێیدا لەخۆ دەبنەوە. هێندێکیش لە وان لە دوورین.»
٤و شاگردان جوابیان بە وی دا: «لە کوێ دەتوانێ کەسێک ئەوانە بە نانی لێرە دە چۆڵیدا تێر بکا؟»
٥و لەوانی پرسی: «چەند نانوو هەیە؟» و ئەوان کوتیان: «حەوت.»
٦و لە خەڵکی ئەمری کرد کە لەسەر ئەرزێ ڕۆبنیشن. و ئەو حەوت نانانەی هەڵگرت، شوکری کرد، لەتی کرد و دای بە شاگردانی خۆی کە دایبنێنە پێش و لە پێش خەڵکیان دانا.
٧و چەند ماسی چکۆلەیان بوو و ئەوانی ممبارەک کرد و کوتی کە ئەوانەش لەپێش دابنێن.
٨و خواردیان و تێر بوون و لە لەتکان کە زیاد بوون حەوت زەمبیلیان هەڵگرت.
٩بەڵا بەقەد چوار هەزاری بوون، و ئەوانی مورەخەس کرد.
١٠و جێبەجێ دەگەڵ شاگردانی خۆی وەژوور گەمێ کەوت و هاتە وڵاتی دڵمانوتە.
١١و فریسیان وەدەر کەوتن و دەستیان پێ کرد کە موباحیسە دەگەڵ ئەوی بکەن و نیشانێکیان لە ئاسمانێ لە وی تەڵەب دەکرد هەتا تەجرەبەی بکەن.
١٢و دە ڕوحی خۆیدا هەناسەی هەڵکێشا و کوتی: «بۆچی ئەو سلسلە نیشانەی تەڵەب دەکا؟ ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: بەو سلسلەی نیشانێک نادرێ.»
١٣و ئەوانی بەجێ هێشت و دیسان وەژوور گەمێ کەوت و پەڕیەوە ئەو بەری.
١٤و لەبیریان چووبوو کە نانی هەڵگرن و دە گەمێدا بێجگە لە نانێکی پتر لەکنیان نەبوو.
١٥و بە وانی ئەمر کرد دەیگوت: «تماشا بکەن، هۆشیار بن لە هەویرترشی فریسیان و هەویرترشی هێرۆدێس.»
١٦و دەگەڵ خۆیان فکریان دەکرد چونکە نانمان نییە.
١٧و کە ئەو زانی، بە وانی گوت: «بۆچی فکر دەکەن کە نانوو نییە؟ ئەرێ هێشتا تێ ناگەن و نافامن؟ مەگەر دڵوو غەلیزە؟
١٨مەگەر چاوو هەیە و نابینن، گوێو هەیە و نابیێن و وەبیروو نایێ؟
١٩وەختێکی ئەو پێنج نانانەم بۆ پێنج هەزاری لەت کرد چەند قرتاڵەی پڕ و بەرماوو هەڵگرتەوە؟» بە وییان گوت: «دوازدە.»
٢٠«و وەختێکی ئەو حەوتە بۆ چوار هەزاری، ئەرێ چەند زەمبیلی پڕوو بەرماو هەڵگرتەوە؟» و کوتیان: «حەوت.»
٢١و بە وانی گوت: «هێشتا تێ ناگەن؟»
٢٢و هاتنە بەیت سەیدا و کوێرێکیان هێنا کن ئەوی و لێی پاڕانەوە کە دەستی لێ بدا.
٢٣و دەستی ئەو کوێرەی گرت، ئەوی لە دێی بردە دەرێ و تفی لە چاوانی وی کرد، دەستانی لەسەر دانا و لێی پرسی: «ئەرێ چتێکی دەبینی؟»
٢٤و کە تەماشای سەرەوەی کرد کوتی: «خەڵکی دەبینم، چونکە چتێکی وەکوو داران دەبینم کە دەگرین.»
٢٥ئەو وەختی دیسان دەستانی لەسەر چاوانی وی دانا و نواڕی و ساغ بۆوە و هەموو چتی بە زەریفی دی.
٢٦و ئەوی ناردە ماڵی خۆی دەیگوت: «مەچۆ نێو دێی.»
٢٧و یەسووع وەدەر کەوت و شاگردانی وی بۆ دێیانی قەیسەریی فیلپۆس و دە ڕێیدا لە شاگردانی خۆی پرسی: بە وانی گوت: «خەڵکی کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟»
٢٨و ئەوان جوابیان بە وی دا، دەیانگوت: «یوحەننا تەعمیددەر و هێندێک ئەلیاس، بەڵا ئی دیکانێ یەکێک لە پێغەمبەران.»
٢٩و ئەو لە وانی پرسی: «بەڵا ئەنگۆ کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟» پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەتۆی مەسیح.»
٣٠و قەدەغەی لەوان کرد کە بەحسی وی بە هیچکەس نەڵێن.
٣١و دەستی پێ کرد بە فێرکردنی وان کە لازمە کە کوڕی ئینسانی ئەزیەتی زۆر بکێشێ و ڕەد بکرێ لە پیران و کاهینانی گەورە و خوێندەواران و بکوژرێ و لە پاش سێ ڕۆژان هەڵبستێتەوە.
٣٢و ئەو قسەی بە ئاشکرا گوت، و پیترۆس ئەوی کێشا کنە خۆی و دەستی پێ کرد کە ئەوی مەزەممەت بکا.
٣٣بەڵا ئەو وەرگەڕا و تەماشای شاگردانی خۆی کرد، لە پیترۆس توند بوو و کوتی: «بڕۆ پشتەوەم ئەی شەیتان، چونکە فکری چتانی خوڵای ناکەی بەڵا چتانی ئینسانی.»
٣٤و خەڵکی دەگەڵ شاگردانی خۆی بانگ کرد و بە وانی گوت: «ئەگەر کەسێک بیەوێ لە دوای من بێ با لە خۆی ببوورێ و سێدارەی خۆی هەڵگرێ و وەدوای من بکەوێ.
٣٥چونکە هەر کەس کە بیەوێ کە گیانی خۆی خەڵاس بکا، ونی دەکا، بەڵا هەر کەس کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من و ئینجیلی ون بکا خەڵاسی دەکا.
٣٦چونکە بۆ ئینسانی چی فایدەییە، ئەگەر هەموو دنیای قازانج بکا و گیانی خۆی خەسار بکا؟
٣٧چونکە چی دەدا ئینسان لەجیاتی گیانی خۆی؟
٣٨چونکە هەر کەس کە لە من و لە کەلامی من شەرمێ بکا لەنێو ئەو سلسلەی زیناحکار و گوناحکارە، کوڕی ئینسانیش لە وی شەرمێ دەکا وەختێکی دێ دە جەلالی بابی خۆیدا دەگەڵ مەلایکەتانی موقەددەس.»