١و لە کن ئەوی خڕ بوونەوە فریسیان و چەندێک لە خوێندەواران کە لە ئورشەلیمی هاتبوون.
٢و دیتیان کە هێندێک لە شاگردانی وی بە دەستانی چڵکن یەعنی نەشۆراو نانی دەخۆن.
٣چونکە فریسیان و هەموو یەهودییان هەتا دەستیان بە زەریفی نەشۆن، ناخۆن، بە ڕاگرتنی حەدیسی پیران.
٤و کە لە بازارێ دێنەوە، هەتا نەشۆن ناخۆن و زۆر چتانی دیکەش هەیە کە هەڵیانگرتووە کە ڕایبگرن وەکوو ششتنی جامان و ئافتاوان و قاپانی مس.
٥و فریسیان و خوێندەواران لێیان پرسی: «لەبەر چی شاگردانی تۆ وەکوو حەدیسی پیران ڕەفتار ناکەن بەڵا نان دەخۆن بە دەستانی چڵکن.»
٦بەڵا ئەو بە وانی گوت: «بە زەریفی پێغەمبەرێتی کرد ئەشعیا دەر حەقی ئەنگۆ، ئەی ڕیاکاران؛ وەکوو نووسراوە: ئەو تایفە بە لێوان حورمەتی من دەگرن بەڵا دڵی وان لە من دوورە.
٧و بەخۆڕایی ئەمن دەپەرستن بە ئەوەی کە فێر دەکەن تەعلیمان کە ئەمرانی ئینسانین.
٨ئەمری خوڵای تەرک دەکەن و حەدیسی ئینسانی ڕادەگرن.»
٩و بە وانی گوت: «بە زەریفی ئەمری خوڵای بەتاڵ دەکەن هەتاکوو حەدیسی خۆتان ڕابگرن.
١٠چونکە مووسا کوتی: حورمەتی باب و دایکی خۆت بگرە و ئەوەی کە جنێو بە باب یان دایک بدا بە مردن بمرێ.
١١بەڵا ئەنگۆ دەڵێن: ئەگەر کەسێک بە باب و دایکی خۆی بڵێ ئەو چتەی کە لە منەوە قازانج بۆ تو بگا قوربان یەعنی دیارییە.
١٢ئیدی ئەنگۆ نایەڵن کە چتێکی بۆ دایک و بابی خۆی بکا.
١٣کەلامی خوڵای بەتاڵ دەکەن بە حەدیسی خۆتان کە داتان ناوە و زۆر چتانی وەکوو ئەوانە دەکەن.
١٤و دیسان خەڵکەکەی بانگ کرد و بەوانی گوت: «ببیێن لە من هەمووتان و بفامن.»
١٥هیچ چتێک نییە کە لە دەرەوەی ئینسانی بچیتە ژووری بتوانێ پیسی بکا، بەڵا ئەو چتانەی کە لە ئینسانی وەدەر دەکەون ئەوانن کە ئینسانی پیس دەکەن.
١٦ئەگەر کەسێک گوێی بیستنی هەیە با ببیێ.
١٧و کە لەکن خەڵکی چوو ژوور ماڵێ، شاگردانی وی لێیان پرسی لە ئەو مەسەلەی.
١٨و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەنگۆش هەر وا نەفامن؟ نازانن کە هەر چی کە لە دەرەوە وەژوور ئینسانی دەکەوێ ناتوانێ پیسی بکا؟
١٩چونکە ناچێتە نێو دڵی وی بەڵا نێو زگی و دە مبالیدا دەچێتە دەرێ بە پاککردنەوەی هەموو خۆراکی.»
٢٠و کوتی: «ئەو چتەی کە لە ئینسانی وەدەر دەکەوێ ئەو ئینسانی پیس دەکا.
٢١چونکە لە ژوورەوە لە دڵی ئینسانی وەدەر دەکەون فکری خراپ، فسق، دزی، قەتڵ.
٢٢زیناح، تەماح، خراپی، حیلە، بەدعەمەلی، چاوپیسی، کفر، تشخسیدەقی نائاشکرا، نەفامی.
٢٣هەموو ئەو چتانەی خراپ لە ژوورەوە وەدەر دەکەون و ئینسانی پیس دەکەن».
٢٤و هەڵستا و لە ئەوێ ڕۆیی بۆ سەرحەدانی سۆور و چوو ژوور ماڵێکی و ویستی کە کەس نەزانێ و نەیدەتوانی ون بێ.
٢٥بەڵا جێبەجێ ژنێکی کە کچەی چکۆلەی وی ڕوحی پیسی هەبوو بەحسی وی بیست و هات و کەوتە بەر پێیانی وی.
٢٦و ژنەکە یونانی و بە ئەسڵ خەڵکی فینیقیی شامێ بوو و لێی تەڵەب دەکرد کە جننی لە کچەی وی وەدەر بخا.
٢٧و ئەو بەوی گوت: «لە منداڵان گەڕێ هەوەڵێ تێر بخۆن، چونکە چاک نییە کە نانی منداڵان هەڵگری و بیاوێژیە بەر توتکان.»
٢٨بەڵا ئەو جوابی دا و بە وی گوت: «بەڵێ ئەی ڕەب، توتکانیش لەبن میس لە ورتکانی منداڵان دەخۆن.»
٢٩و بە وی گوت: «لەبەر ئەو قسەی بڕۆ، جننەکە لە کچی تۆ وەدەر کەوتووە.»
٣٠و کە چووە ماڵی خۆی کچەکەی پەیدا کرد لەسەر دۆشەگی کەوتووە و جننەکە وەدەر کەوتبوو.
٣١و کە دیسان وەدەر کەوت لە سەرحەدانی سۆور، بە ڕێی سیدونی هاتە بەحری جەلیلێ دە نێوەڕاستی سەرحەدانی دیکاپۆلسدا.
٣٢و یەکێکی کەڕ و لاڵەپەتەیان هێنا کن ئەوی و لە وییان تەڵەب کرد کە دەستی لەسەر دابنێ.
٣٣و ئەوی هەڵگرت لەنێو خەڵکی بەتەنێ، قامکانی خۆی دە گوێیانی وی نا و تفی کرد و دەستی لە زمانی وی دا.
٣٤و ڕووی دە ئاسمانێ کرد، ئاخی هەڵکێشا و بە وی گوت: «افّتاعەرەبی» یەعنی بکرێوە.
٣٥و گوێیانی وی کرانەوە و جێبەجێ گرێی زمانی وی بەر بوو و بەڕاستی قسەی کرد.
٣٦و قەدەغەی لەوان کرد کە بە هیچکەس نەڵێن، بەڵا هەر چەند لەوان قەدەغەی دەکرد پتر بڵاویان دەکردەوە.
٣٧و لە حەد بەدەر عەجایب مان، دەیانگوت هەموو چتی چاک کردەوە. دەیکا کە کەڕان ببیێن و کە لاڵانیش قسان بکەن.