١و دەستی پێ کرد دیسان بە تەعلیمدانێ لەکن بەحری و خەڵکێکی زۆر لەکن ئەوی خڕ بوونەوە وەها کە وەژوور گەمێیەکی کەوت و لەسەر بەحرێ ڕۆنیشت و هەموو خەڵکەکە لەکن بەحری لەسەر ئەرزێ بوون.
٢و ئەوانی چتانی زۆر تەعلیم دا بە مەسەلان و دە تەعلیمی خۆیدا بە وانی گوت:
٣«ببیێن، ئەوەتا تۆچێن وەدەر کەوت کە تۆی بچێنێ.
٤و بوو کە وەختێکی تۆی دەچاند هێندێک کەوتە سەر ڕێی و تەیڕان هاتن و ئەویان خوارد.
٥و هێندێک کەوتە سەر جێیەکی بەرداوی لە کوێ کە گڵی زۆری نەبوو و زوو ڕوا چونکە ئەرزی قوڵی نەبوو.
٦و کە ڕۆژ هەڵات سووتاندی و چونکە ڕەگی نەبوو، وشک بوو.
٧و هێندێک کەوتە نێو دڕوان و دڕوان هەڵچوون و ئەویان خنکاند و بەری نەدا.
٨و هێندێک کەوتە سەر ئەرزی چاک و بەری هێنا کە وەدەر کەوت و گەورە بوو و هەتا یەک و سی و یەک و شێست و یەک و سەدی بڕی.»
٩و کوتی: «هەر کەس کە گوێی بیستنی هەیە، با ببیێ.»
١٠و کە بەتەنێ بوو، ئەوانەی کە لە دەوری وی بوون، دەگەڵ ئەو دوازدانە، لێیان پرسی لە مەسەلان.
١١و بە وانی گوت: «بە ئەنگۆ دراوە کە سیڕڕانی پادشایەتی خوڵای بزانن، بەڵا بۆ ئەوانەی کە لە دەرێن بە مەسەلان هەموو چت دەبێ.»
١٢هەتاکوو بە دیتنی ببینن و نەناسن و بە بیستنی ببیێن و نافامن، نەبا وەرگەڕێن و ببەخشرێن.
١٣و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەو مەسەلەی نازانن؟ و چلۆن هەموو مەسەلان دەزانن؟
١٤تۆچێن کەلامی دەچێنێ.
١٥و ئەوانە ئەوانەن لەسەر ڕێی، جێیەکی کەلام دەچێندرێ و وەختێکی دەبیێن جێبەجێ شەیتان دێ و ئەو کەلامەی چێندراو دە دڵی واندا لا دەبا.
١٦و هەر وا ئەوانە ئەوانەن کە لەسەر جێی بەرداوی چێندراون، ئەوانەی کە وەختێکی کەلامی دەبیێن، جێبەجێ بە خۆشی ئەوی قبووڵ دەکەن.
١٧و هیچ ڕەگ دە خۆیاندا نییە، بەڵا دەمێکی دەمێنن. لە پاشان وەختێکی تەنگانەی یان ئەزیەت، لەبەر ئەو کەلامەی پەیدا دەبێ، جێبەجێ هەڵدەنگوێن.
١٨و ئەوەی دیکە ئەوانەن کە لە نێو دڕوان چێندراون، ئەوانەی کە کەلامی دەبیێن؛
١٩و خەمی ئەو دنیایەی و فریوی ماڵ و ئارەزووی چتانی دیکە وەژووری وان دەکەون و کەلامی دەخنکێنن و بێ بەر دەبێ.
٢٠و ئەوانە ئەوانەن کە لەسەر ئەرزی چاک چێندراون، ئەوانەی کە کەلامی دەبیێن و قبووڵی دەکەن و بەر دێنن، بە سی و بە شێست و بە سەد.»
٢١و بە وانی گوت: «مەگەر چرا دێ کە لەبن کیلەی یان لەبن تەختی داندرێ؟ ئەرێ نابێ لەسەر پێچرا داندرێ؟
٢٢چونکە هیچ چتێک شاردراو نییە کە ئاشکرا نەبێ و چتێک بە دزی نەبووە کە نێتە دەرێ.
٢٣ئەگەر کەسێک گوێی بیستنی هەیە، با ببیێ.»
٢٤و بە وانی گوت: «تەماشا بکەن کە چی دەبیێن، بە هەر پێوانەیەکی کە دەپێون، بۆ ئەنگۆ دەپێورێ و زیاد بۆ ئەنگۆ دەکرێ.
٢٥چونکە هەر کەس کە هەیەتی بە وی دەدرێ و هەر کەس کە نیەتی ئەوەی کە هەشیەتی لێی دەستێندرێ.»
٢٦و کوتی: «هەر وایە پادشایەتی خوڵای، وەکوو پیاوێکی کە تۆی باوێتە سەر ئەرزێ.
٢٧و دەنوێ و هەڵدەستێ شەو و ڕۆژ و تۆ دەڕوێ و بڵند دەبێ و ئەو نازانێ چلۆن.
٢٨ئەرز لە خۆیەوە بەر دێنێ، هەوەڵێ گیا، لە پاشان گوڵ، لە پاشان دەنکی تواو دە گوڵیدا.
٢٩و وەختێکی بەر گەیشتەوە جێبەجێ داس دەنێرێ چونکە دروێنە گەیوە.»
٣٠و کوتی: «پادشایەتی خوڵای چلۆن بەرانبەر بکەین؟ یان بە چی مەسەلێکی ئەوی بنوێنین؟
٣١وەکوو دەنکێکی خەردەل کە وەختێکی لە ئەرزێ بچێندرێ چکۆلەترە لە هەموو تۆیان لەسەر ئەرزێ.
٣٢و کە چێندراوە وەدەر دەکەوێ و گەورەتر دەبێ لە هەموو شیناوەردان و لکانی گەورە دەر دەکا وەها کە تەیڕانی ئاسمان دەتوانن لەبن سێبەری وی هەڵبنیشن.»
٣٣و بە مەسەلانی زۆر وەکوو ئەوانە کەلامی بۆ وان قسەی دەکرد بەقەد ئەوەی کە بتوانن ببیێن.
٣٤و بێ مەسەلە قسەی دەگەڵ ئەوان نەدەکرد، بەڵا بەتەنێ هەمووی بۆ شاگردانی خۆی بەیان دەکرد.
٣٥و دەو ڕۆژەیدا، کە ئێوارێ بوو، بە وانی گوت: «با بپەڕینەوە ئەو بەری.»
٣٦و کە ئەو خەڵکەیان مەرەخەس کردبوو، ئەویان هەڵگرت هەر وەکوو دە گەمێدا بوو، و چەند گەمێی دیکەش دەگەڵ ئەوی بوون.
٣٧و گێژییەکی گەورەی بای بوو و شەپۆلان لەنێو گەمێیان دەدا وەها کە گەمێ پڕ دەبۆوە.
٣٨و ئەو لە دواوە لەسەر سەنیرێکی نووستبوو. و خەبەریان هێنا و بە وییان گوت: «ئەی مامۆستا، ئەرێ ئەتۆ دەربەند نی کە ئەمە هیلاک دەبین؟»
٣٩و هەڵستا و هەڕەشەی لە بای کرد و بە بەحری گوت: «بێدەنگ بە، لاڵ بە»، و با ساکن بوو و ئارامییەکی گەورە بوو.
٤٠و بە وانی گوت: «بۆچی وا ترسەنۆکن؟ چلۆنە کە ئیمانوو نییە؟»
٤١و بە ترسێکی گەورە ترسان و بە یەکتریان گوت: «دەنا ئەوە کێیە کە با و بەحریش ئیتاعەتی وی دەکەن؟»