کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەرقۆس، بابی ٣

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و دیسان چوو کەنێشتی و پیاوێک لەوێ هەبوو کە دەستێکی وشکی بوو.

٢و لەوی سیاددەقی نائاشکرا بوون کە ئەگەر دە شەمۆیدا ساغی بکاتەوە هەتاکوو گلەیی لێ بکەن.

٣و بەو پیاوەی کە دەستە وشکەکەی بوو، کوتی: «هەڵستە نێوێ.»

٤و بە وانی گوت: «ئەرێ دروستە دە شەمۆیاندا چاکەکردن یان خراپەکردن، خەڵاسکردنی گیانێکی یان کوشتنی؟» بەڵا ئەوان بێدەنگ بوون.

٥و بە ڕق تەماشای دەوراندەور لە وانی کرد، خەمناک لەبەر غەلیزیی دڵی وان و بەو پیاوەی گوت: «دەستت درێژ بکە.» و درێژی کرد و دەستی وی ساغ بۆوە.

٦و فەریسیان زوو وەدەر کەوتن و دەگەڵ هێرۆدییان زیددی وی تەگبیریان کرد کە چلۆن ئەوی هیلاک بکەن.

٧و یەسووع دەگەڵ شاگردان خۆی بۆ کن بەحرێ کێشا و خەڵکێکی زۆر لە جەلیلی و لە یەهوودییە وەدوای وی کەوتن.

٨و لە ئورشەلیمی و لە ئەدومییە و لەولای ئوردن و لە دەوری سۆور و سیدوون، جەمعێکی زۆر وەختێکی بیستیان چەند چتانی گەورەی دەکرد، هاتنە کن ئەوی.

٩و بە شاگردانی خۆی گوت کە گەمێیەکی چکۆلە بۆ وی حازر بێ لەبەر خەڵکی هەتاکوو ئەوی ڕێک نەکوشن.

١٠چونکە زۆرانی ساغ دەکردەوە وەها کە بە سەر ئەویدا دەکەوتن کە دەستی لێ بدەن هەر کامێکی دەردیان بوو.

١١و ڕوحانی پیس کە تەماشای وییان دەکرد لە پێش ئەوی دەکەوتن و هاواریان دەکرد، دەیانگوت: «ئەتۆ کوڕی خوڵای.»

١٢و هەڕەشەی زۆری لە وان کرد کە ئەوی ئاشکرا نەکەن.

١٣و چوو سەر کێوی و ئەوانەی کە ویستی بانگی کرد و چوونە کن ئەوی.

١٤و ئەو دوازدانەی تاعین کرد کە دەگەڵ ئەوی ببن و کە بیاننێری بۆ وەعزکردنێ.

١٥و کە حیکماتیان ببێ بۆ وەدەرخستنی جننان.

١٦و ئەو دوازدانەی تاعین کرد و شەمعوونی پیترۆس نێو نا.

١٧و یەعقووب کوڕی زەبدی و یوحەننا برای یەعقووب و ئەوانی بُوَانَرْجِسعەرەبی نێو نا یەعنی کوڕانی گرمەی.

١٨و ئەندرییاس و فیلیپۆس و بەرتۆلومای و مەتا و تۆما و یەعقووب کوڕی حەلفی و تێدی و شەمعوون قانوی.

١٩و یەهوودا ئێسخەریوتی کە ئەوی تەسلیم کرد.

٢٠و هاتە ماڵێکی و دیسان خەڵکی خڕ بوونەوە وەها کە نەیاندەتوانی نانیش بخۆن.

٢١و کە نیزیکانی وی بیستیان، وەدەر کەوتن کە ئەوی بگرن، چونکە کوتیان بێهۆش بووە.

٢٢و خوێندەواران کە لە ئورشەلیمی هاتبوون کوتیان کە بەعلەزبولی هەیە و کە بە مەزنیی جننان، جننان دەر دەکا.

٢٣و ئەوانی بانگ کرد و بە مەسەلان بە وانی گوت: «چلۆن دەتوانێ شەیتان، شەیتان دەر بکا؟»

٢٤ئەگەر پادشایەتێک لەسەر خۆی جوێ ببێ ئەو پادشایەتییە ناتوانێ ڕابوەستێ.

٢٥و ئەگەر خانوویێک، لەسەر خۆی جوێ ببێ، ئەو خانووە ناتوانێ ڕابوەستێ.

٢٦و ئەگەر شەیتان لەسەر خۆی هەڵبستێ و جوێ ببێ ئەو ناتوانێ ڕابوەستێ بەڵا ئاخیری دەبێ.

٢٧بەڵا هیچکەس ناتوانێ وەژوور ماڵی ساحیب قووەتێ بکەوێ کە ئەسبابانی وی تاڵان بکا مەگەر ئەو ساحیب قووەتەی هەوەڵێ ببەستێ و ئەو وەختی ماڵی وی تاڵان بکا.

٢٨ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە هەموو گوناحان بە بنی ئادەمێ دەبەخشرێن و کفران هەر چەندێکی کفر بکەن.

٢٩بەڵا کەسێکی کە زیددی ڕوحولقودوس کفر بڵێ، بۆ وی بەخشین نییە هەتا ئەبەد، بەڵا خەتادارە بە گوناحی ئەبەدی.

٣٠چونکە کوتیان: «ڕوحی پیسی هەیە.»

٣١و دایک و برایانی وی هاتن، و کە لە دەرێ ڕاوەستابوون ناردیانە کن ئەوی و بانگیان کرد.

٣٢و خەڵکی لە دەوری وی ڕۆنیشتبوون و بە وییان گوت: «ئەوەتا دایک و برایانت لە دەرێ لە تۆ دەگەڕێن.»

٣٣و بە وان جوابی دا و کوتی: «دایک و برایانی من کێن؟»

٣٤و تەماشای ئەوانی کرد کە لە دەوری خۆی ڕۆنیشتبوون و کوتی: «ئەوەتا دایک و برایانی من.

٣٥هەر کەس کە ئیرادەی خوڵای بەجێ بێنێ، ئەوە برا و خوشک و دایکی من.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.