١و دەستی پێ کرد کە بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسان بکا؛ «پیاوێک ڕەزێکی چەقاند و پەرژینی دە دەورەی گرت و چرزیکیدەقی نائاشکرا هەڵقەند و برجێکی لێ دروست کرد و ئەوی بە ڕەزوانان ئەسپارد و سەفەری کرد.
٢و دە وەختی خۆیدا، خزمەتکارێکی ناردە کن ڕەزوانان هەتاکوو لە ڕەزوانان حاسڵی ڕەز بستێنێ.
٣و ئەویان گرت و کوتایان و بە بەتاڵی ناردیانەوە.
٤و دیسان خزمەتکارێکی دیکەی ناردە کن ئەوان و ئەویشیان سەر شکاند و بێ حورمەتیان کرد.
٥و یەکێکی دیکەی نارد و ئەویان کوشت و زۆری دیکەی نارد، هێندێکیان کوتا و هێندێکیان کوشت.
٦ئیدی یەکێکی هەبوو، کوڕێکی خۆشەویست، دە ئاخیرێدا ئەوی ناردە کن ئەوان، دەیگوت: «لە کوڕی من شەرمێ دەکەن.»
٧بەڵا ئەو ڕەزوانانە دەنێو خۆیاندا کوتیان: «ئەوە میراتگرە، وەرن با بیکوژین و میرات ئی مە دەبێ.»
٨و گرتیان، ئەویان کوشت و لە ڕەزیان خستە دەرێ.
٩ئەرێ ساحیبی ڕەز چی دەکا؟ دێ و ئەو ڕەزوانانە هیلاک دەکا و ڕەزی بە ئی دیکانە دەدا.
١٠ئەرێ ئەو نووسینەشوو نەخوێندەوە؟ ئەو بەردەی کە بەننایان فڕێیان دا ئەو بوو بە سەری قولنچکی.
١١ئەوە لەلای ڕەب بووە و لە پێش چاوی مە عەجایبە.»
١٢و تەمایان بوو کە ئەوی بگرن، بەڵا لە خەڵکی ترسان چونکە تێ گەیشتن کە ئەو مەسەلەی دەرحەقی وان گوت. و ئەویان بەجێ هێشت و ڕۆیین.
١٣و هێندێک لە فریسیان و لە هێرۆدیانیان ناردە کن ئەوی کە ئەوی بە قسە بگرن.
١٤و کە هاتن بە وییان گوت: «ئەی مامۆستا، دەزانین کە ئەتۆ ڕاستی و کە دەربەندی کەس نی، چونکە تەماشای ڕووی خەڵکی ناکەی بەڵا بە ڕاستی ڕێی خوڵای فێر دەکەی، ئەرێ دروستە کە سەرانەی بە قەیسەری بدەین یا نە؟ بیدەین یان نەیدەین؟»
١٥بەڵا ئەو ڕیای وانی زانی و بە وانی گوت: «بۆچی ئەمن تەجرەبە دەکەن؟ دینارێک بێننە کن ئەمن کە ببینم.»
١٦و ئەوان هێنایان و بە وانی گوت: «ئەو شکل و خەتتە ئی کێیە» و بە وییان گوت: «ئی قەیسەرێ.»
١٧و یەسووع بە وانی گوت: «چتی ئی قەیسەرێ بە قەیسەری بدەن و چتی ئی خوڵای بە خوڵای.» و لە وی عەجایب مان.
١٨و سدوقیان هاتنە کن ئەوی، ئەوانەی کە دەڵێن قیامەت نییە و لێیان پرسی دەیانگوت:
١٩«ئەی مامۆستا، مووسا بۆ مەی نووسیوە ئەگەر کەسێک برای بمرێ و ژنێک بەجێ بێڵێ و ئەولاد بەجێ نەیێڵێ، کە برای وی دەبێ ئەو ژنەی بێنێ و تۆی برای خۆی هەڵبستێنێ.
٢٠حەوت برا هەبوون و ئی هەوەڵ ژنێکی هێنا و کە مرد تۆی بەجێ نەهێشت.
٢١و ئی دوویەم ئەوی هێنا و مرد کە تۆی بەجێ نەهێشت، و هەر واش ئی سێیەم.
٢٢و ئەو حەوتانە ئەویان هێنا و تۆیان بەجێ نەهێشت و ئاخیری هەمووان ژنەکەش مرد.
٢٣دە قیامەتێدا وەختێکی هەڵدەستنەوە ژنی کێهە لە وان دەبێ؟ چونکە هەر حەوتان ئەویان ژن ببوو.»
٢٤یەسووع بە وانی گوت: «مەگەر لەبەر ئەوەی نییە کە خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن کە نە کتێب دەزانن و نە قووەتی خوڵای؟
٢٥چونکە وەختێکی لەنێو مردووان هەڵدەستنەوە نە مارە دەکەن و نە مارە دەکرێن. بەڵا وەکوو مەلایکەتانن کە دە ئاسماندان.
٢٦بەڵا بەحسی مردووان کە هەڵدەستنەوە ئەرێ نەتان خوێندووە دە کتێبی مووسادا لەکن دڕووی چلۆن خوڵا قسەی دەگەڵ ئەوی کرد، دەیگوت: «ئەمنم خوڵای ئیبراهیم و خوڵای ئیسحاق و خوڵای یەعقوب؟
٢٧ئەو خوڵای مردووان نییە، بەڵا ئی زیندووانە. خۆتان زۆر هەڵدەخەڵەتێنن.»
٢٨و یەکێک لە خوێندەواران کە مەباحیسی وانی بیست، هاتە پێشێ، وەختێکی دیتی کە جوابی چاکی بە وان دا، و لێی پرسی: «حوکمی هەوەڵی هەمووان کێهەیە؟»
٢٩یەسووع جوابی دا: «ئی هەوەڵ ئەوەیە ببیە ئی ئیسرائیل، ڕەب خوڵای مە، ڕەبێکی تەنیایە.
٣٠و دەبێ بحوببێنی ڕەب خوڵای خۆت بە هەموو دڵت و بە هەموو گیانت و بە هەموو فکرت و بە هەموو قووەتت.
٣١و ئی دوویەم ئەوەیە: جیرانی خۆت دەبێ بحوببێنی وەکوو خۆت. حوکمێکی دیکە لە وانە گەورەتر نییە.»
٣٢و ئەو خوێندەوارە بە وی گوت: «چاک ئەی مامۆستا، بە ڕاستت گوت کە تەنیایە و بێجگە لە وی ئی دیکە نییە.
٣٣و کە ئەوی بحوببێنی بە هەموو دڵ و بە هەموو عەقڵ و بە هەموو قووەت، و کە جیران بحوببێنی وەکوو خۆی زۆر پترە لە هەموو قوربانانی سووتاندنی و کوشتنەوەی.»
٣٤و کە یەسووع دیتی کە بە عەقڵی جوابی دا، بە وی گوت: «لە پادشایەتی خوڵای دوور نی.» و لەوەی پاش هیچکەس نەیدەوێرا کە پرسیاری لێ بکا.
٣٥و یەسووع جوابی دا و کوتی وەختێکی تەعلیمی دەدا دە هەیکەلێدا، خوێندەواران چلۆن دەڵێن کە مەسیح کوڕی داوودیە؟
٣٦داوود بۆخۆی دە ڕوحولقودوسدا کوتی: «ڕەب بە ڕەببی من کوتی: لە لای ڕاستی من ڕۆنیشە هەتا دوژمنانی تۆ لەبن پێیانی تۆ دابنێم.»
٣٧داوود بۆخۆی ئەوی بە ڕەب بانگ دەکا، دەنا لە کوێ ئەو کوڕی وییە؟ و ئەو خەڵکە زۆرە بە خۆشی گوێیان لێ دەگرت.
٣٨و دە تەعلیمی خۆیدا کوتی: «هۆشیار بن لە خوێندەواران کە کەیفیان لێیە بە جلی درێژ بگەڕێن و پێیان خۆشە سڵاوان دە مەیداناندا.
٣٩و کورسیانی بەرەژوور دە کەنێشتاندا و جێیانی ژوورۆ دە میمانیاندا.
٤٠ئەوانەی کە ماڵانی بێوەژنان قووت دەدەن و بە ڕیای نوێژانی درێژ دەکەن. ئەوانە دیوانی گرانتر وەردەگرن.»
٤١و یەسووع بەرامبەر سندووقی خەزێنەی ڕۆنیشت و تەماشای دەکرد چلۆن خەڵکی دراویان دە خەزێنەی داویشت. و زۆر دەوڵەمەندان زۆریان تێداویشت.
٤٢و بێوەژنێکی فەقیر هات و دوو فلووسی تێ هاویشت کە پوڵێکە.
٤٣و شاگردانی خۆی بانگ کرد و بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەو بێوەژنە پتری تێ هاویشت لە هەموو ئەوانەی کە دە خەزێنەیان هاویشت.
٤٤چونکە هەموو لە زیادیی خۆیان تێ هاویشت، بەڵا ئەوە لە فەقیری خۆی هەر چی کە بووی، هەموو بەڕێچوونی خۆی تێ هاویشت.»