کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەرقۆس، بابی ٢

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و لە پاش چەند ڕۆژان دیسان هاتە کەفەرناحومی و بیسترا کە دە ماڵێدایە.

٢و زۆران خڕ بوونەوە وەها کە ئیدی لە بەر دەرکەش جێ نەما، و کەلامی بۆ وان قسەی دەکرد.

٣و هاتن و ئیفلیجێکیان دەهێنا کن ئەوی کە بە چوار کەس هەڵگیرابوو.

٤و کە نەیانتوانی نیزیکی وی بن لەبەر خەڵکی بانیان هەڵدڕی لە جێیەکی کە ئەو لێی بوو. و کە کونیان کردبوو دۆشەگی کە ئەو ئیفلیجەی تێدا کەوتبوو دایانهێشتە خوارێ.

٥و کە یەسووع باوەڕی وانی دی بەو ئیفلیجەی گوت: «ڕۆڵە گوناحانی تۆ بەخشراون.»

٦بەڵا چەند کەس لە خوێندەواران لەوێ ڕۆنیشتبوون و دە دڵی خۆیاندا فکریان دەکرد.

٧«بۆچی ئەوە وا قسان دەکا؟ کفر دەڵێ. کێ دەتوانێ گوناحان ببەخشێ بێجگە لە یەکێکی یەعنی خوڵا؟»

٨و یەسووع جێبەجێ دە ڕوحی خۆیدا زانی کە ئەوان دە خۆیاندا وا فکریان دەکرد و بە وانی گوت: «بۆچی ئەوەی دە دڵی خۆتاندا فکر دەکەن؟

٩کێهە هاسانترە کە بە ئیفلیجی بڵێی: «گوناحانی تۆ بەخشراون» یان کە بڵێی: «هەڵستە و دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بگەڕێ.»

١٠بەڵا هەتاکوو ئەنگۆ بزانن کە کوڕی ئینسانی حیکماتی هەیە لەسەر ئەرزی کە گوناحان ببەخشێ، بەو ئیفلیجەی گوت:

١١«بە تۆ دەڵێم هەڵستە دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بڕۆ ماڵی خۆت.»

١٢و هەڵستا و جێبەجێ دۆشەگی هەڵگرت و وەدەر کەوت لە پێش هەمووان، وەها کە هەموو واق مان و شوکری خوڵایان کرد، دەیانگوت: «چتی وەهامان قەت نەدیوە.»

١٣و دیسان وەدەر کەوتە کن بەحرێ و هەموو خەڵکی هاتنە کن ئەوی و ئەوانی تەعلیم دەدا.

١٤و کە ڕادەبرد، لیویکەس کوڕی حەلفی دی دە گومڕوگیدا، ڕۆنیشتبوو و بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە.» و هەڵستا و وەدوای وی کەوت.

١٥و بوو کە دە ماڵی ویدا ڕۆنیشتبوو و زۆر لە ڕاداران و گوناحکاران دەگەڵ یەسووع و شاگردانی وی ڕۆنیشتبوون، چونکە زۆر بوون و وەدوای وی کەوتبوون.

١٦و خوێندەواران و فەریسیان وەختێکی دیتیان کە دەگەڵ ڕاداران و گوناحکاران دەخوا، بە شاگردانی وییان گوت کە دەگەڵ ڕاداران و گوناحکاران دەخوا و دەخواتەوە.

١٧و کە یەسووع ئەوەی بیست بە وانی گوت: «ساغان ئیحتیاجی حەکیمیان نییە، بەڵا نەخۆشان. نەهاتووم کە سادقان بانگ بکەم، بەڵا گوناحکاران.»

١٨و شاگردانی یوحەننا و فەریسیان بە ڕۆژوو دەبوون و هاتن و بە وییان گوت: «لەبەر چی شاگردانی یوحەننا و شاگردانی فەریسیان بە ڕۆژوو دەبن؟ بەڵا شاگردانی تۆ بە ڕۆژوو نابن؟»

١٩و یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ دەتوانن خەڵکی داوەتێ بە ڕۆژوو ببن وەختێکی زاوا دەگەڵ ئەوانە؟ وەختێکی زاوا دەگەڵ ئەوانە ناتوانن بە ڕۆژوو ببن.

٢٠بەڵا ڕۆژان دێن کە زاوا لە وان دەستێندرێ و ئەو وەختی، دەو ڕۆژەیدا بە ڕۆژوو دەبن.

٢١هیچکەس پەڕۆیێکی تازە لە جلێکی کۆن نادا، ئەگەر نە پینەی تازە لە کۆنەی دەبێتەوە و دڕاوەکە خراپتر دەبێ.

٢٢و هیچکەس شەڕاپی تازە دە مەشکانی کۆن تێ ناکا، ئەگەر نە ئەو شەڕاپە مەشکان دەقەڵەشێنێ و شەڕاپ و مەشکان زایە دەبن. بەڵا شەڕاپی تازە دە مەشکانی تازە تێ دەکرێ.»

٢٣و بوو کە دە شەمۆیدا بە نێو زەوییاندا ڕادەبرد و شاگردانی وی دەستیان پێ کرد بە گوڵچنینێ کە دەڕۆیین.

٢٤و فەریسیان بە وییان گوت: «ئەوەتا بۆچی دەکەن ئەوەی کە دە شەمۆیدا دروست نییە؟»

٢٥و بە وانی گوت: «ئەرێ قەت نەتان خوێندووە داوود چی کرد، وەختێکی موحتاج و برسی بوو؛ ئەو و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون.

٢٦چلۆن وەژوور ماڵی خوڵای کەوت دە زەمانی ئابیتار، کاهینی گەورەدا، و نانی ڕابواردنێی خوارد ئەوەی کە حەڵاڵ نییە کە بخوا، مەگەر بۆ کاهینان، و داشی بە ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون؟»

٢٧و بە وانی گوت: «شەمۆ بۆ خاتری ئینسانی بووە و نە ئینسان بۆ خاتری شەمۆی.»

٢٨وەهایە کە کوڕی ئینسانی ڕەببی شەمۆیشە.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.