١و لە ئەوێ وەدەر کەوت و هاتە وەتەنی خۆی و شاگردانی وی وەدوای کەوتن.
٢و کە شەمۆ داهات، دەستی پێ کرد کە تەعلیم بدا دە کەنێشتیدا و زۆران کە بیستیان عەجایب مان دەیانگوت: «ئەوە ئەوانەی لە کوێ بووە و چی حیکماتێکە کە بە وی دراوە؟ و ئەو قووەتانەی کە بە دەستی وی دەکرێن!
٣مەگەر ئەوە نەججار کوڕی مریەم و برای یەعقوب و یوسی و یەهودا و شەمعونی نییە؟ و ئەرێ خوشکانی وی لێرە لەکن ئەمە نین؟» و لە وی هەڵدەنگوتران.
٤و یەسووع بە وانی گوت: «پێغەمبەرێک بێ قەدر نییە مەگەر دە وەتەنی خۆی و لەنێو خزمانی خۆی و دە ماڵی خۆیدا.»
٥و نەیدەتوانی لەوێ هیچ قووەتێکی بکا بێجگە لە وەی کە دەستی لەسەر چەند نەخۆشان دانا و ساغی کردنەوە.
٦و عەجایب ما لە بێ ئیمانی وان و دە دێیانی دەورەندەور دەگەڕا و تەعلیمی دەدا.
٧و ئەو دوازدانەی بانگ کرد و دەستی پێ کرد کە ئەوانی بنێرێ جووت جووت و حیکماتی لەسەر ڕوحانی پیس بە وان دا.
٨و بە وانی ئەسپارد کە چتێک بۆ ڕێی هەڵنەگرن بێجگە لە عەسایەک تەنیا، نە توربین، نە نان و نە دراو دە پشتێندیدا.
٩بەڵا کاڵان دە پێ کراو و دوو کراسان دەبەر مەکەن.
١٠و بە وانی گوت: «هەر جێیەکی کە وەژوور ماڵێکی دەکەون لەوێ بمێنن هەتا لە ئەوێ وەدەر دەکەون.
١١و هەر جێیەکی کە ئەنگۆ قەبوڵ نەکەن و گوێ لە ئەنگۆ نەگرن، وەختێکی لە ئەوێ وەدەر دەکەون، تۆزی لەبن پێیانی خۆتان بتەکێنن بۆ شایەدی لەسەر ئەوان.»
١٢و وەدەر کەوتن و وەعزیان دەکرد کە تۆبەی بکەن.
١٣و جیننانی زۆریان دەر دەکرد و زۆر نەخۆشانیان بە ڕۆنی چەور دەکرد و ساغیان دەکردنەوە.
١٤و هێرۆدێس پادشا بیستی- چونکە نێوی وی مەشهوور بوو- و کوتی یوحەننا تەعمیددەر لەنێو مردووان هەڵستاندراوەتەوە لەبەر ئەوەی ئەو قووەتانە دە ویدا کار دەکەن.
١٥هێندێک کوتیان کە ئیلیاسە و ئی دیکانێ کوتیان کە پێغەمبەرێکە وەکوو یەکێک لە پێغەمبەران.
١٦بەڵا وەختێکی هێرۆدێس بیستی کوتی یوحەننا کە ئەمن بێ سەرم کرد ئەوە هەڵستاوەتەوە.
١٧چونکە هێرۆدێس بۆخۆی ناردبووی، یوحەننای گرت و دە بەندیخانەیدا بەستی بۆ خاتری هێرۆدیا ژنی فیلپۆس برای خۆی.
١٨چونکە یوحەننا بە هێرۆدێسی گوت: «بۆ تو دروست نییە کە ژنی برای خۆت بێنی.»
١٩هێرۆدیا غەرەزی لێ بوو و تەمای بوو کە بیکوژێ و نەیدەتوانی.
٢٠چونکە هێرۆدیس لە یوحەننا دەترسا. بە پیاوێکی سادق و موقەدەسی دەزانی و دەیپارازت. و کە بیستی، لە زۆر چتانی بە شک بوو و بە خۆشی گوێی لە وی دەگرت.
٢١و ڕۆژێکی مناسب بوو کە هێرۆدێس میمانییەکی دە بە وەلەدبوونی خۆیدا بۆ مەزنانی خۆی و سەرکردان و ماقوڵانی جەلیلی دروست کرد.
٢٢و کە کچی هێرۆدیا هاتە ژوورێ و سەمای کرد، هێرۆدێسی خۆشحاڵ کرد و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی ڕۆنیشتبوون. و پادشا بە کچەکەی گوت: هەر چت دەوێ لە من تەڵەب بکە و دەتدەمێ.
٢٣و سوێندی بۆ وی خوارد هەر چی لە من تەڵەب بکەی دەتدەمێ هەتا نیوەی پادشایەتیم.
٢٤و چۆ دەرێ و بە دایکی خۆی گوت: «چی تەڵەب بکەم؟» و ئەو کوتی: «سەری یوحەننا تەعمیددەر.»
٢٥و زوو چۆ ژوورێ بە تاڵووکە بۆ کن پادشای، تەڵەبی کرد و کوتی: «دەمەوێ کە هەر ئەوێستا سەری یوحەننا تەعمیددەر لەسەر تەبەقێکی بە من بدەی.»
٢٦و پادشا زۆر خەمناک بوو، بەڵا لەبەر سوێندان و ئەوانەی کە دەگەڵی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون نەیویست ڕەدی بکاتەوە.
٢٧و جێبەجێ پادشا جەللادی نارد و ئەمری کرد کە سەری وی بێنێ.
٢٨و ڕۆی و سەری دە بەندیخانەیدا بڕی و سەری وی هێنا لەسەر تەبەقێکی و دای بە کچەکەی و کچەکە دای بە دایکی خۆی.
٢٩و کە شاگردانی وی بیستیان، هاتن و مەیتی وییان هەڵگرت و دە قەبرێکیان نا.
٣٠و ڕەسوڵان لەکن یەسووع خڕ بوونەوە و خەبەریان بە وی دا لە هەموو چتێک، هەر چی کە کردبوویان و هەر چی کە تەعلیمیان دابوو.
٣١و ئەو بەوانی گوت: «وەرن ئەنگۆ بۆخۆتان بەتەنێ بۆ جێیەکی چۆڵ و کەمێک بحەسێنەوە»، چونکە ئەوانەی کە دەهاتن و دەچوون زۆر بوون و فوڕسەتی خواردنیشیان نەبوو.
٣٢و بە گەمێ بۆ جێیەکی چۆڵ بەتەنێ چوون.
٣٣و کە دەڕۆین خەڵکی ئەوانیان دی و زۆران ئەویان ناسی و لە هەموو شاران بە پێیان پێکەوە لنگیان دەدا بۆ ئەو جێی و وەپێش ئەوان کەوتن.
٣٤و کە یەسووع وەدەر کەوت جەمعێکی زۆری دی و ڕەحمی بە وان داهات چونکە وەکوو مەڕان بوون کە شوانیان نەبێ و دەستی پێ کرد کە ئەوانی زۆر چتانی تەعلیم بدا.
٣٥و کە ڕۆژ ئەلان درەنگ بوو، شاگردانی وی هاتنە کنی و کوتیان: «جێکە چۆلە و ڕۆژ ئەلان درەنگە.»
٣٦مەرەخەسیان بکە هەتاکوو بۆ مەزرایان و دێیانی دەورەندەور بچن و چتێکی بۆ خۆیان بکڕن کە بیخۆن.
٣٧بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەنگۆ بەوان بدەن کە بخۆن.» و بە وییان گوت: «مەگەر بچین و قیمەتی دوو سەد دینار نان بکڕین و بە وانی بدەین کە بیخۆن؟»
٣٨بەڵا ئەو بە وانی گوت: هـچەند نانوو هەیە؟ بڕۆن و ببینن.» و کە زانیان کوتیان: «پێنج و دوو ماسی.»
٣٩و بە وانی ئەمر کرد کە هەمووان دەستە دەستە لەسەر گیای شین ڕۆبنیشێنن.
٤٠و ڕۆنیشتن کۆمەڵە کۆمەڵە، سەد سەد و پینجا پینجا.
٤١و ئەو نانانە و دوو ماسیانەی هەڵگرت، ڕووی دە ئاسمانێ کرد، ممبارەکی کرد و نانەکانی لەت کرد و دای بە شاگردان کە لە پێش ئەوان دابنێن، و ئەو دوو ماسیانەی بۆ هەمووان بەش کرد.
٤٢و هەموویان خواردیان و تێر بوون.
٤٣و لە لەتکان دوازدە قرتاڵەی پڕیان هەڵ گرتەوە و لە ماسیانیش.
٤٤و ئەوانەی کە لەو نانەیان خواردبوو پێنج هەزار پیاو بوون.
٤٥و جێبەجێ شاگردانی خۆی مەجبوور کرد کە وەژوور گەمێ بکەون و لەپێش بچن بۆ ئەو بەری بۆ بەیت سەیدا؛ هەتا بۆخۆی خەڵکی مورەخەس بکا.
٤٦و کە ئەوانی مورەخەس کردبوو، چۆ سەر کێوێکی کە دوعا بکا.
٤٧و کە ئێوارە دەهات، گەمێ دە نێوەڕاستی بەحرێدا بوو و ئەو لەسەر وشکی بەتەنێ.
٤٨و ئەوانی دی کە دە زەحمەتدا بوون لە سەوڵەی، چونکە با زیددی وان بوو. و نیزیکی نۆبەی چوارەمی شەوێ هاتە کن ئەوان لەسەر بەحرێ دەگەڕا و تەمای بوو کە لەوان تێپەڕێ.
٤٩بەڵا وەختێکی کە ئەویان دی لەسەر بەحرێ دەگەڕا فکریان کرد کە غەیبییە و قیژاندیان.
٥٠چونکە هەموو ئەویان دی و تێک چوون. و جێبەجێ ئەوانی دواند و بە وانی گوت: «بە غیرەت بن، ئەمنم مەترسێن.»
٥١و وەسەر کەوتە کن ئەوان دە گەمێدا و باکە ئارام بوو و دە خۆیاندا مات مان لە حەد بەدەر.
٥٢چونکە لە نانان تێ نەگەیبوون، بەڵا دڵیان غەلیز بوو.
٥٣و کە پەڕینەوە سەر ئەرزی هاتنە گنیسارت و ڕایانگرت.
٥٤و کە لە گەمێ وەدەر کەوتن جێبەجێ ئەویان ناسی.
٥٥و لنگیان دا دەورەندەور دە هەموو ئەو وڵاتەیدا و دەستیان پێ کرد کە نەخۆشان لەسەر تەختان هەڵگرن بۆ ئەو جێی کە دەیانبیست کە ئەو لەوێیە.
٥٦و هەر جێیەکی دە دێیان یان دە شاران یان دە مەزرایاندا دەچوو؛ نەخۆشانیان دە مەیداناندا دادەنا و تەڵەبیان لێ دەکرد کە دەستی لێ بدەن ئەگەر چی داوێنی جلیشی بێ. و هەر کامێکی کە دەستیان لێدا ساغ بوونەوە.