١و هاتە ئەو بەری بەحری بۆ وڵاتی جرەسنیان.
٢و کە لە گەمێ وەدەر کەوت جێبەجێ تووشی وی بوو لە قەبران پیاوێکی کە ڕوحی پیسی هەبوو.
٣کە جێی وی دە قەبراندا بوو و هیچکەس نەیدەتوانی ئەوی ئیدی بە زنجیرانیش ببەستی.
٤چونکە گەلێک جاران بەسترابۆوە بە کوتان و زنجیران، و زنجیران بە وی پساندرابوون و کوتان شکاندرابوون و هیچکەس نەیدەتوانی ئەوی ڕام بکا.
٥و هەمیشە شەو و ڕۆژ دە قەبران و دە کێواندا بوو و دەیقیژاند و بە بەردان لە خۆی دەدا.
٦و کە یەسووعی لە دوورەوە دی، لنگی دا و سجدەی لێ کرد.
٧و قیژاندی بە دەنگێکی بڵند و کوتی: «چم دەگەڵ تو هەیە ئەی یەسووع کوڕی خوڵای تەعالا. بە خوڵات سوێند دەدەم عازابم مەدە.»
٨چونکە بەوی دەگوت وەدەر بکەوە لە ئەو ئینسانەی ئەی ڕوحی پیس.
٩و لێی پرسی نێوت چییە؟ و بە وی گوت: «نێوم لەجیونە چونکە زۆرین.»
١٠و زۆری لێ پاڕاوە کە ئەوان لە وڵاتی وەدەر نەخا.
١١بەڵا لەوێ لەکن کێوی گارانێکی گەورەی بەرازان لە لەوەڕێ بوو.
١٢و لێی پاڕانەوە دەیانگوت: «بماننێرە نێو بەرازان هەتاکوو وەژوور ئەوان بکەوین.»
١٣و ئەوانی ئیزن دا. و ڕوحانی پیس وەدەر کەوتن و چوونە نێو بەرازان، و گاڕانەکە خۆیان لە سەر بەرەژووری هەڵداشتە بەحری بەقەد دوو هەزار و دە بەحرێدا خنکان.
١٤و بەرازوانان هەڵاتن و دە شاری و دێیاندا خەبەریان دا و وەدەر کەوتن کە بیبینن چی بووە.
١٥و هاتنە کن یەسووع و ئەو جندارەیان دی ڕۆنیشتبوو و دەبەرکراو و عاقڵ ئەوەی کە لەجیون تێیدا بوو و ترسان.
١٦و ئەوانەی کە ئەویان دیبوو بۆ ئەوانیان گێڕاوە چلۆنێکی بەسەر جندارەکە هاتبوو و بەحسی بەرازان.
١٧و دەستیان پێ کرد کە لێی بپاڕێنەوە کە لە سەرحەدانی وان بڕوا.
١٨و وەختێکی چوو نێو گەنمی ئەوەی کە جندار ببوو لێی پاڕاوە کە دەگەڵ ئەوی ببێ.
١٩و نەییێشت، بەڵا بەوی گوت: «بچۆ ماڵی خۆت، کن ئەهلی خۆت و بە وان خەبەر بدە چی چتێکی گەورە ڕەب دەگەڵ ئەتۆی کردووە و کە ڕەحمی بە تۆ کردووە.»
٢٠و چوو و دەستی پێ کرد دە دیکاپۆلسدا کە وەعز بکا چی چتێکی گەورە یەسووع دەگەڵ ئەوی کردبوو و هەموو عەجایب مان.
٢١و کە یەسووع دیسان بە گەمێ پەڕیەوە ئەو بەری، خەڵکێکی زۆر لەکن ئەوی خڕ بوونەوە. و لە کن بەحرێ بوو.
٢٢و یەکێک لە مەزنانی کەنشتی نێوی یایروس هات. و کە ئەوی دی لەبەر پێیانی وی کەوت.
٢٣و زۆری لێ پاڕاوە و کوتی: «کچی چکۆڵەی من دە گیانئەڵڵایەدایە. بریا هاتبای و دەستانت لەسەر ئەوی دانابا کە خەڵاس بێتەوە و بژی.»
٢٤و دەگەڵ ئەوی ڕۆی و خەڵکێکی زۆر وەدوای وی کەوتن و ئەویان ڕێک دەکوشی.
٢٥و ژنێکی کە مودەی دوازدە ساڵان خوێنلەبەرچوونی هەبوو.
٢٦و زۆر زەحمەتی کێشابوو لە حەکیمانی زۆر، و هەر چی کە بووی خەرجی کردبوو و فایدەی نەببوو بەڵا هەر خراپتر بوو.
٢٧وەختێکی بەحسی یەسووعی بیست، هات دەنێو خەڵکیدا لە پشتەوە و دەستی لە جلی وی دا.
٢٨چونکە کوتی: «ئەگەر دەستی لێ بدەم هەر جلیشی بێ، ساغ دەبمەوە.»
٢٩و جێبەجێ کانی خوێنی وی وشک بوو و زانی دە بەدەنی خۆیدا کە لە نەخۆشی ساغ بۆوە.
٣٠و زوو یەسووع زانی دە خۆیدا کە قووەتێک لەوی وەدەر کەوت و ئاوڕوی داوە دەنێو خەڵکیدا و کوتی: «کێ دەستی لە جلی من دا؟»
٣١و شاگردانی وی بە وییان گوت: «دەبینی کە خەڵکی ئەتۆ ڕێک دەکوشن و دەڵێی: کێ دەستی لە من دا؟»
٣٢و تەماشای دەورەی خۆی دەکرد کە ببینێ ئەوەی کە ئەو چتەی کردبوو.
٣٣بەڵا ژنەکە هات دەترسا و دەلەرزی، دەیزانی ئەوەی کە بەسەری هاتبوو. و کەوتە پێشی و هەموو ڕاستی بە وی گوت.
٣٤ئەو بەوی گوت: «ئەی کچ، ئیمانی تۆ ئەتۆی خەڵاس کردووە، بە سڵامەتی بڕۆ و ساغ بەوە لە دەردی خۆت.»
٣٥هێشتا ئەو قسەی دەکرد هێندێک لە ماڵی مەزنی کەنێشتی هاتن دەیانگوت: «کچەکەت مرد، ئیدی مامۆستای بۆچی زەحمەت دەدەی؟»
٣٦بەڵا یەسووع وەختێکی بیستی ئەو قسەی کە کوترا، بە مەزنی کەنێشتی گوت: «مەترسە، فەقەت ئیمان بێنە.»
٣٧و نەییێشت کەس دەگەڵ ئەوی بچێ بێجگە لە پیترۆس و یەعقوب و یوحەننا برای یەعقوب.
٣٨و هاتنە ماڵی مەزنی کەنێشتی و گاپۆڕێکی دی و ئەوانەی کە دەگریان و زۆر شینییان دەکرد.
٣٩و کە چوو ژوورێ بە وانی گوت: «بۆچی شینێ دەکەن و دەگرین؟ کچەکە نەمردووە، بەڵا نووستووە.»
٤٠و پێی پێ کەنین. بەڵا ئەو هەمووانی دەر کرد و بابی کچەکەی و دایکی و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون هەڵی گرت و چوو ژوورێ ئەو جێی کە کچەکەی لێ بوو.
٤١و کە دەستی کچەکەی گرت بەوی گوت: «طليتا قومیعەرەبی کە تەرجەمەی ئەوەیە: «ئەی کچ، بە تۆ دەڵێم هەڵستە.»
٤٢و جێبەجێ کچەکە هەڵستا و گەڕا، چونکە دوازدە ساڵانە بوو.
٤٣و جێبەجێ مات بوون بە ماتێکی گەورە.
٤٤و قەدەغەی زۆری لەوان کرد کە کەس ئەو چتەی نەزانێ، و کوتی کە چتێکی خواردنی بە وی بدرێ.