کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ١

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١دە هەوەڵێدا کەلەمە هەبوو، و ئەو کەلەمە لەکن خوڵای بوو، و کەلەمە خوڵا بوو.

٢ئەوە دە هەوەڵێدا لەکن خوڵای بوو.

٣هەموو چتێک بە وی بوو و بێ وی هیچ چتێک نەبوو لە وەی کە بووە.

٤دە وێدا ژیان بوو و ئەو ژیانە ڕووناکایی بەنی ئادمێ بوو.

٥و ئەو ڕووناکایییە دە تاریکاییدا ڕووناکایی دەدا و تاریکایی دە ئەوی نەگەیشت.

٦پیاوێک بوو لەلای خوڵای ناردراو، نێوی یوحەننا بوو.

٧ئەو بۆ شایەدی هات کە لەسەر ئەو ڕووناکایی شایەدی بدا، هەتاکوو هەموو بە سەبەبی وی ئیمان بێنن.

٨ئەو ئەو ڕووناکایی نەبوو، بەڵا هات کە لەسەر ڕووناکایی شایەدی بدا.

٩ئەو ڕووناکایی ڕاست کە هەر کەسێک ڕووناک دەکا، بۆ نێو دنیایی دەهات.

١٠دە دنیایدا بوو، و دنیا بە وی بوو و دنیا ئەوی نەناسی.

١١بۆ کن ئی خۆی هات و ئی خۆی ئەویان قەبوڵ نەکرد.

١٢بەڵا هەر کامێکی کە ئەویان قەبوڵ کرد بە وان حکماتی دا کە ببنە منداڵانی خوڵای یەعنی بە وانەی کە بە نێوی وی ئیمان بێنن.

١٣ئەوانەی کە نە لە خوێن و نە لە ئیرادەی بەدەن و نە لە ئیرادەی ئینسان، بەڵا لە خوڵای بە وەلەد بوون.

١٤و ئەو کەلەمە بوو بە بەدەن و مەنزڵی لەنێو مە گرت و جەلالی ویمان دی، جەلالێکی وەکوو ئی تاقانەی لە باب، پڕ لە ڕەحم و ڕاستی.

١٥یوحەننا لەسەر ئەوی شایەدی دا و قیژاندی، دەیگوت: ئەوە هەو بوو کە بەحسی ویم گوت، ئەوەی کە لەدوای من دێ، لە پێش ئەمن بووە، چونکە لە من پێشتر بوو.

١٦چونکە لە پڕی وی هەموومان قەبوڵمان کردووە و ڕەحم لە جێی ڕەحم.

١٧چونکە شەریعەت بە مووسا درا، ڕەحم و ڕاستی بە یەسووع مەسیح بوو.

١٨هیچکەس قەت خوڵای نەدیوە، کوڕی تاقانەی کە دە باوەشی بابیدایە ئەو ئەوی ئاشکرا کردووە.

١٩و ئەوەیە شایەدی یوحەننا وەختێکی یەهوودییان لە ئورشەلیمی کاهینان و لیویانیان ناردە کن ئەوی کە لێی بپرسن: ئەتۆ کێی؟

٢٠و ئیقراری کرد و حاشای نەکرد و ئیقراری کرد، ئەمن مەسیح نیم.

٢١و لێیان پرسی: «دەنا چی؟ ئەرێ ئەتۆ ئەلیاسی؟» و کوتی: «نیم.» ئەرێ ئەتۆ ئەو پێغەمبەرەی؟ و جوابی دا: نەخێر.»

٢٢ئەو دەمی بە وییان گوت: «ئەتۆ کێی؟ هەتاکوو جواب بدەین بە ئەوانەی کە ئەمەیان ناردووە. چی دەڵێی بەحسی خۆت؟»

٢٣کوتی: «ئەمن دەنگی بانگکەرێکم کە دە چۆڵیدا دەڵێ: ڕێی ڕەب ڕاست بکەن، چلۆنێکی ئەشعیا پێغەمبەر کوتی.»

٢٤و ناردراوان لە فریسییان بوون.

٢٥و لێیان پرسی و بە وییان گوت: «ئەگەر ئەتۆ مەسیح نی، و نە ئەلیاس و نە ئەو پێغەمبەر، دەنا بۆچی تەعمید دەکەی؟»

٢٦یوحەننا بە وان جوابی دا، دەیگوت: «ئەمن بە ئاوێ تەعمید دەکەم. لە نێوو و کەسێک ڕاوەستاوە کە ئەنگۆ نایناسن.

٢٧ئەوەی کە لەدوای من دێ، کە ئەمن لایق نیم کە بەندی کەوشی وی بکەمەوە.»

٢٨ئەو چتانە دە بەیت عەنیادا بوون، لەو لای ئوردن لە کوێ کە یوحەننا بوو و تەعمیدی دەکرد.

٢٩دە ڕۆژی دیدا یوحەننا یەسووعی دی کە دەهاتە کن ئەوی و کوتی: ئەوەتا بەرخی خوڵای کە گوناحی دنیایی هەڵدەگرێ.

٣٠ئەوەیە ئەوەی کە بەحسی وی ئەمن کوتم، لەدوای من کەسێک دێ کە لە پێش ئەمن بووە، چونکە لە من پێشتر بوو.

٣١و ئەمن ئەوم نەدەناسی، بەڵا هەتاکوو بۆ ئیسرائیل ئاشکرا ببێ، لەبەر ئەوەی ئەمن هاتووم و بە ئاوێ تەعمید دەکەم.

٣٢و یوحەننا شایەدی دا، دەیگوت: ڕوحم دی وەکوو کۆترێک لە ئاسمانێ دەهاتە خوارێ و لەسەر ئەوی گیر بوو.

٣٣و ئەمن ئەوم نەدەناسی، بەڵا ئەوەی کە ئەمنی نارد کە بە ئاوێ تەعمید بکەم، هەر ئەو بە منی گوت: لەسەر کێ کە دەبینی کە ڕوح دێتە خوارێ و لەسەر ئەوی گیر دەبێ، ئەوەیە ئەوەی کە بە ڕوحولقدوس تەعمید دەکا.

٣٤و ئەمن دیومە و شایەدیم داوە کە ئەوە کوڕی خوڵایە.

٣٥دە ڕۆژی دیدا دیسان یوحەننا ڕاوەستابوو و دوو لە شاگردانی وی.

٣٦و کە تەماشای یەسووعی دەکرد کە دەگەڕا، کوتی: ئەوەتا بەرخی خوڵای.

٣٧و ئەو دوو شاگردانە قسەکردنی وییان بیست و وەدوای یەسووع کەوتن.

٣٨و کە یەسووع وەرگەڕا، ئەوانی دی کە وەدوای دەکەوتن و بە وانی گوت: لە چی دەگەڕێن؟ بە وییان گوت: ڕەببی، کە تەرجمەی ئەوەیە: ئەی مامۆستا مەنزڵت لە کوێیە؟

٣٩بە وانی گوت: وەرن و دەبینن. ئەو دەمی هاتن و دیتیان مەنزڵی لە کوێ بوو. و ئەوی ڕۆژێ لەکن ئەوی مان و نیزیکی سەعاتی دەیەم بوو.

٤٠یەکێک لەو دوانەی کە لە یوحەننایان بیست و کە وەدوای وی کەوتن ئەندریاس برای شەمعوون پیترۆس بوو.

٤١ئەوە هەوەڵێ برای خۆی شەمعوونی پەیدا کرد و بە وی گوت: مەسیح، کە بە تەرجەمە کریستۆسە، پەیدامان کردووە.

٤٢و ئەوی بۆ کن یەسووعی برد. یەسووع تەماشای وی کرد و کوتی: ئەتۆ شەمعوون کوڕی یوحەننای، ئەتۆ کیفا بانگ دەکرێی، کە بە تەرجەمە پیترۆسە.

٤٣دە ڕۆژی دیدا ویستی کە بۆ جەلیلی بڕوا و فیلپۆسی پەیدا کرد. و یەسووع بە وی گوت: وەدوای من بکەوە.

٤٤و فیلپۆس لە بەیت سەیدا بوو لە شاری ئەندریاس و پیترۆس.

٤٥فیلپۆس نەتەنائیلی پەیدا کرد و بە وی گوت: ئەوەی کە مووسا بەحسی وی دە تەوڕاتدا نووسیوە و پێغەمبەرانیش پەیدامان کردووە یەعنی یەسووع کوڕی یوسف لە ناسرەتی.

٤٦و نەتەنائیل بە وی گوت: ئەرێ مومکینە کە چتێکی چاک لە ناسرەتی ببێ؟ فیلپۆس بە وی گوت: وەرە و ببینە.

٤٧یەسووع نەتەنائیلی دی کە دەهاتە کن ئەوی و بەحسی وی گوت: ئەوەتا بەڕاستی ئیسرائیلییەکی کە حیلە دە ویدا نییە.

٤٨نەتەنائیل بە وی گوت: ئەتۆ ئەمن لە کوێ دەناسی؟ یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: لە پێش ئەوەی کە فیلپۆس ئەتۆی بانگ کرد، کە هێشتا لە بن دارەهەنجیری بووی، ئەتۆم دی.

٤٩نەتەنائیل بە وی جوابی دا، ڕەببی ئەتۆی کوڕی خوڵای، ئەتۆی پادشای ئیسرائیل.

٥٠یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: ئەرێ چونکە بە تۆم گوت: کە ئەتۆم لە بن دارەهەنجیری دی، ئیمان دێنی؟ چتانی گەورەتر لە وان دەبینی.

٥١و بە وی گوت: ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لەوەی پاش ئەنگۆ ئاسمانی ئاواڵەکراو دەبینن و کە مەلایکەتانی خوڵای لەسەر کوڕی ئینسانی بۆ سەر و بۆ خوارێ دێن.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.