کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ٢٠

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١بەڵا دە ڕۆژی هەوەڵی حەوتوویدا، سبحەینێ زوو کە هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەگدەلی هاتە سەر قەبری و دیتی کە بەردەکە لە قەبرێ هەڵگیرابوو.

٢دەنا لنگی دا و هاتە کن شەمعوون پیترۆس و لەکن ئەو شاگردەی دیکە کە یەسووع خۆشی دەویست و بە وانی گوت: «ڕەبیان لە قەبرێ هەڵگرتووە و نازانین ئەویان لە کوێ داناوە.»

٣ئەو دەمی پیترۆس وەدەر کەوت و ئەو شاگردەی دیکە و دەهاتنە سەر قەبری.

٤و هەردووک پێکەوە لنگیان دەدا و ئەو شاگردەی دیکە لە پیترۆس زووتر وەپێش کەوت و هەوەڵێ هاتە سەر قەبری.

٥و کە خوار بۆوە کەتانانی دی لەوێ داندراو بەڵا وەژوور نەکەوت.

٦ئەو دەمی شەمعوون پیترۆسیش کە وەدوای وی دەکەوت هات و وەژوور قەبرێ کەوت و کەتانانی دی لەوێ داندراو.

٧و دەسماڵێ کە لە سەری وی بوو دەگەڵ کەتانان دانەندرابوو بەڵا دە جێیەکی (الاحده)دا پێچراو.

٨ئەو وەختی ئەو شاگردەی دیکەش کە هەوەڵێ هاتبووە سەر قەبری وەژوور کەوت و دیتی و ئیمانی هێنا.

٩چونکە هێشتا کتێبیان نەدەفامی کە بۆ وی لازم بوو کە لەنێو مردووان هەڵبستێتەوە.

١٠دەنا ئەو شاگردانە دیسان بۆ جێی خۆیان چوون.

١١بەڵا مریەم لەکن قەبری لە دەرێ ڕاوەستابوو و دەگریا. و کە دەگریا بۆ نێو قەبرێ خوار بۆوە.

١٢و دوو مەلایکەتانی دی بە جلی سپی ڕۆنیشتوو، یەکێک لەکن سەری و یەکێک لەکن پێیانی دەو جێیەیدا کە مەیتی یەسووع لێی داندرابوو.

١٣و ئەوان بە وییان گوت: «ئەی ژن، بۆچی دەگریێی؟» بە وانی گوت: «چونکە ڕەببی منیان هەڵگرتووە و نازانم ئەویان لە کوێ داناوە.»

١٤وەختێکی ئەوەی کوتبوو بۆ پشتەوە وەرگەڕا و یەسووعی دی لەوێ ڕاوەستاو و نەیدەزانی کە یەسووع بوو.

١٥یەسووع بە وی گوت: «ئەی ژن بۆچی دەگریێی؟ لە کێ دەگەڕێی؟» ئەو فکری دەکرد کە باغەوان بوو و بە وی گوت: «ئەی ئاغا، ئەگەر ئەتۆ ئەوت بردووە بە من بڵێ ئەوی لە کوێ داناوە و ئەمن ئەوی هەڵدەگرم.»

١٦یەسووع بە وی گوت: «ئەی مریەم»، ئەو خۆی وەرگێڕا و بە عیبرانی بە وی گوت: «ڕەبوونی» یەعنی ئەی مامۆستا.

١٧یەسووع بە وی گوت: «دەست لە من مەدە چونکە هێشتا بۆ کن باب وەسەر نەکەوتووم. بەڵا بڕۆ کن برایانی من و بە وان بڵێ کە بۆ کن بابی خۆم و بابی ئەنگۆ و خوڵای خۆم و خوڵای ئەنگۆ وەسەر دەکەوم.»

١٨مریەمی مەجدەلی هات و بە شاگردانی خەبەر دا: ڕەببم دیوە، و کە ئەو چتانەی بە وی کوتبوو.

١٩دەنا وەختێکی ئێوارێ بوو دەو ڕۆژی هەوەڵی حەوتوویدا و کە دەرکەکان بەسترابوون دەو جێیەیدا کە شاگردان لەبەر ترسی یەهوودییان لێی بوون، یەسووع هات و دە نێویدا ڕاوەستا و بە وانی گوت: «سەلام عەلەیکوم.»

٢٠و کە ئەوەی کوتبوو دەستان و تەنیشتی خۆی بە وان نیشان دا و شاگردان وەختێکی ڕەبیان دی خۆشحاڵ بوون.

٢١ئەو دەمی یەسووع دیسان بە وانی گوت: «سەلام عەلەیکوم. چلۆنێکی باب ئەمنی ناردووە، ئەمنیش ئەنگۆ دەنێرم.»

٢٢و کە ئەوەی کوتبوو، فووی لە وان کرد و بە وانی گوت: «ڕوحولقدوس وەرگرن.»

٢٣ئەگەر ئەنگۆ گوناحانی کەس ببەخشن بە وان بەخشراون و ئەگەر ئەوان لەسەر کەس ڕابگرن، ڕاگیراون.

٢٤بەڵا تۆما، یەکێک لە ئەو دوازدانەی کە دوانە بانگ دەکرا دەگەڵ ئەوان نەبوو وەختێکی یەسووع هات.

٢٥دەنا شاگردانی دیکە بە وییان گوت: «ڕەبمان دیوە.» بەڵا ئەو بە وانی گوت: «ئەگەر دە دەستانی ویدا نیشانی بزماران نەبینم و قامکی خۆم دە جێی بزماراندا دانەنێم و دەستی خۆم دەنێو تەنیشتی ویدا دانەنێم قەت باوەڕ ناکەم.»

٢٦و لە پاش هەشت ڕۆژان شاگردانی وی دیسان دە ژوورێدا بوون و تۆماش دەگەڵ ئەوان. یەسووع هات وەختێکی دەرکەکان بەسترابوون و دە نێویدا ڕاوەستا و کوتی: «سەلام عەلەیکوم.»

٢٧لە پاشان بە تۆمای گوت: «قامکی خۆت بێنە ئێرە و دەستانی من ببینە و دەستی خۆت بێنە و دەنێو تەنیشتی مندا دایبنێ و بێ ئیمان مەبە بەڵا ئیمانهێنەر بە.»

٢٨تۆما جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی ڕەببم و خوڵام.»

٢٩یەسووع بە وی گوت: «ئەرێ چونکە ئەمنت دیوە ئیمانت هێناوە؟ خۆزگە بە ئەوانەی کە نەیاندیوە و دیسان ئیمانیان هێناوە.»

٣٠و یەسووع لەبەر چاوی شاگردانی خۆی زۆر نیشانانی دیکەشی کرد کە دەو کتێبەیدا نەنووسراون.

٣١بەڵا ئەوانە نووسراون هەتاکوو ئەنگۆ ئیمان بێنن کە یەسووعە ئەو مەسیح، کوڕی خوڵای، و هەتاکوو بە ئیمانهێنانی بە نێوی وی ژیانی ئەبەدیو ببێ.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.