١ئەو چتانەی بە ئەنگۆم کوتووە هەتاکوو هەڵنەنگوێندرێن.
٢ئەنگۆ لە کەنیشتان دەر دەکەن، بەڵێ سەعاتێک دێ کە هەر کەس کە ئەنگۆ بکوژێ فکر دەکا کە خزمەتی خوڵای دەکا.
٣و ئەو چتانە دەکەن چونکە نە باب دەناسن و نە ئەمنیش.
٤بەڵا ئەو چتانەی بە ئەنگۆم کوتووە هەتاکوو وەختێکی سەعاتی وان بێ، ئەنگۆ وەبیر بێنن کە ئەمن ئەوانەی بە ئەنگۆم کوتووە، بەڵا ئەو چتانەی لە هەوەڵەوە بە ئەنگۆم نەکوتووە چونکە دەگەڵوو بووم.
٥بەڵا ئەوێستا دەچمە کن ئەوەی کە ئەمنی ناردووە و لە ئەنگۆ هیچکەس لە من پرسیار ناکا بۆ کوێ دەچی.
٦بەڵا چونکە ئەو چتانەی بە ئەنگۆم کوتووە دڵوو لە خەمێ پڕ بووە.
٧بەڵا ئەمن ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: بۆ ئەنگۆ قازانجە کە ئەمن بچم چونکە ئەگەر نەچم یاریدەدەرەکە نایەتە کن ئەنگۆ. بەڵا ئەگەر بچم ئەوی دەنێرمە کن ئەنگۆ.
٨و وەختێکی ئەو بێ دنیایێ لەبەر گوناح و لەبەر سداقەتێ و لەبەر حوکم ئیلزام دەکا.
٩لەبەر گوناح چونکە ئیمان بە من نایەنن.
١٠لەبەر سداقەتێ چونکە بۆ کن باب دەچم و ئیدی ئەنگۆ ئەمن نابینن.
١١و لەبەر حوکم چونکە لەسەر مەزنیی ئەو دنیایەی حوکم کراوە.
١٢هێشتا زۆر چتانم هەیە کە بە ئەنگۆ بڵێم، بەڵا ئەوێستا ئەنگۆ ناتوانن ئەوانە هەڵبگرن.
١٣بەڵا وەختێکی ئەو یەعنی ڕوحی ڕاستی بێ، ئەو ئەنگۆ دە هەموو ڕاستیدا بەڵەد دەکا چونکە لە خۆیەوە قسان ناکا، بەڵا هەر چی کە دەبیێ قسان دەکا و لەو چتانەی کە دەبن بە ئەنگۆ خەبەر دەدا.
١٤ئەو ئەمن بە جەلال دەکا چونکە لە ئی من وەردەگرێ و بە ئەنگۆ خەبەر دەدا.
١٥هەموو چتانی کە باب هەیەتی ئی منە، لەبەر ئەوەی کوتم کە لە ئی من وەردەگرێ و بە ئەنگۆ خەبەر دەدا.
١٦کەمێکی و ئیدی ئەنگۆ ئەمن نابینن و دیسان کەمێکی و ئەمن دەبینن.
١٧ئەو دەمی هێندێک لە شاگردانی وی بە یەکتریان گوت: ئەوە چییە کە بە مە دەڵێ: کەمێکی و ئەنگۆ ئەمن نابینن و دیسان کەمێکی و ئەمن دەبینن و بۆ کن باب دەچم؟
١٨ئەو دەمی کوتیان: ئەوە چییە کە دەڵێ: ئەو کەمێکی؟ نازانین چی قسان دەکا.
١٩یەسووع تێ گەیشت کە ویستیان کە لێی بپرسن و بە وانی گوت: ئەرێ لەنێو خۆتان لەبەر ئەوەی پرسیار دەکەن کە کوتم: کەمێکی و ئەنگۆ ئەمن نابینن و دیسان کەمێکی و ئەمن دەبینن؟
٢٠ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەنگۆ دگریێن و شینێ دەکەن، بەڵا دنیا خۆشحاڵ دەبێ، ئەنگۆ خەمناک دەبن، بەڵا خەمی ئەنگۆ دەبێتە خۆشحاڵی.
٢١ژن وەختێکی دەزێ خەمی هەیە چونکە سەعاتی وی هاتووە، بەڵا وەختێکی منداڵی بووە ئەو زەحمەتەی ئیدی وەبیر نایێ لەبەر خۆشحاڵی کە ئینسانێک دە دنیایدا بە وەلەد بووە.
٢٢دەنا ئەنگۆش ئەوێستا خەموو هەیە، بەڵا دیسان ئەنگۆ دەبینم و دڵوو خۆشحاڵ دەبێ و هیچکەس خۆشحاڵی ئەنگۆ لێو ناستێنێ.
٢٣و دەو ڕۆژەیدا ئەنگۆ چتێک لە من پرسیار ناکەن. ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چی کە لە باب بە نێوی من تەڵەب بکەن بە ئەنگۆ دەدا.
٢٤هەتا ئەوێستا بە نێوی من چتێکوو تەڵەب نەکردووە. تەڵەب بکەن و وەردەگرن هەتاکوو خۆشحاڵی ئەنگۆ تەواو ببێ.
٢٥ئەو چتانەی بە مەسەلان دەگەڵ ئەنگۆ قسەم کردووە. سەعاتێک دێ کە ئیدی بە مەسەلان دەگەڵ ئەنگۆ قسان ناکەم. بەڵا بە ئاشکرا بەحسی باب بە ئەنگۆ خەبەر دەدەم.
٢٦دەو ڕۆژەیدا بە نێوی من ئەنگۆ تەڵەب دەکەن و بە ئەنگۆ ناڵێم کە ئەمن بۆ ئەنگۆ لە باب تەڵەب دەکەم.
٢٧چونکە باب بۆخۆی ئەنگۆی خۆش دەوێ. لەبەر ئەوەی کە ئەنگۆ ئەمنوو خۆش ویستووە و باوەڕوو کردووە کە ئەمن لە خوڵای وەدەر کەوتووم.
٢٨لە باب وەدەر کەوتووم و هاتوومە دنیایێ. دیسان دنیایێ بەجێ دێڵم و بۆ کن باب دەچم.
٢٩شاگردانی وی کوتیان: ئەوەتا ئەوێستا بە ئاشکرا قسان دەکەی و هیچ مەسەلێکی ناڵێی.
٣٠ئەوێستا دەزانین کە هەموو چتی دەزانی و ئیحتیاجت نییە کە کەسێک لە تۆ پرسیار بکا. بە وەی باوەڕ دەکەین کە ئەتۆ لە خوڵای وەدەر کەوتووی.
٣١یەسووع بە وان جوابی دا: ئەرێ ئەنگۆ ئەوێستا باوەڕ دەکەن؟
٣٢ئەوەتا سەعاتێک دێ و هاتووشە کە ئەنگۆ بڵاو دەبن هەر یەک بۆ ئی خۆی و ئەنگۆ ئەمن بەتەنێ بەجێ دێڵن. بەڵا ئەمن بەتەنێ نیم چونکە باب دەگەڵ ئەمنە.
٣٣ئەو چتانەی بە ئەنگۆ قسەم کردووە هەتاکوو دە مندا سەلاموو هەبێ. دە دنیایدا ئەزیەتوو هەیە، بەڵا خاترجەم بن، ئەمن لەسەر دنیایێ غاڵب بووم.